توێژینەوە

ئافرەت پێش سەرهەڵدانی ئیسلام | بەشی هه‌شتەم

1.09Kبینین

 

بەهای ئافرەت لە ئیسلامدا – باسی دووەم

ئەوەی لە یاسا و ڕێبازی ئیسلامیدا هاتووە و، پەیوەندی بە ئافرەتەوە هەیە، ئەوەیە:

یەکەم: لە بوون و مرۆڤایەتی و ئەرک و فرمان و پاداشت و سزادا، ژن و پیاو وەک و یەکن، وەکو خوای گەورە ده‌فەرمووێت: [يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَٰحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَآءً ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِى تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا]. (سورة النساء: 01).

دووەم: ئیسلام وەک و ئایینەکانی پێشوو، تاوانی دەرچوونی ئادەمی نەخستە پاڵ ئافرەت، بەڵکو لەو سەرپێچییەدا، هەردووکیان وەکو یەک بوون، وەکو خودای گەورە لەچیرۆکی ئادەم پێغەمبەر (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەفەرمووێت: (فَوَسْوَسَ لَهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ لِيُبْدِىَ لَهُمَا مَا وُۥرِىَ عَنْهُمَا مِن سَوْءَٰتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَىٰكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةِ إِلَّآ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ ٱلْخَٰلِدِينَ). (سورة الاعراف: 20). لەدوای پەشیمان بوونەوەش دەڵێن: (قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ) (سورة الاعراف: 23) واتە: هه‌ردووکیان وتیان ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ سته‌ممان له‌خۆمان کرد جا ئه‌گه‌ر لێمان نه‌بووری و میهره‌بانیمان له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه‌ له ‌زیانباران ده‌بین.

لێرە پێکەوە پەشیمان دەبنەوە و داوای لێخۆشبوون دەکەن، بەڵام لەم ئایەتەی خوارەوە سەرپێچیەکە دەداتە پاڵ ئادەم کە دەفەرموێت: (فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ) (سورة طه: 121).

ئینجا هه‌ردووکیان له‌و (به‌روبوومی دره‌خته‌)یان خوارد به‌و هۆیه‌وه‌ (جل و به‌رگیان داماڵدراو) ده‌رکه‌وت عه‌یب و عه‌وره‌تیان وه‌ ده‌ستیانکرد به‌داپۆشینی له‌شیان به‌گه‌ڵای (دره‌خته‌کانی) به‌هه‌شت وه‌ ئاده‌م سه‌رپێچی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری کرد ئیتر له‌ڕێگای ڕاست لایدا.

هەروەها لەم ئایەتەی خوارەوە خوای گەورە بارگرانی دایکە حەوا لەسەر هەموو ئافرەتان هەڵدەگرێت و دەفەرموێت: (تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ) (سورة البقرة: 134).

سێیەم: لای خودای گەورە ئافرەت و پیاو لە چاکە و خراپەدا، وەکو یەکتر پاداشت و سزا وەردەگرن، بۆ ئەمە خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا) (سورة النحل: 97) و دەفەرموێت: (فَٱسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّى لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٍ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ ) (سورة آل عمران: 195).

چوارەم: ئیسلام زیندەگۆڕی کیژۆڵەکانی نەهێشت و بەهێزترین هێرشیکردە سەر ئەو نەریتە، وەکو لەو ئایەتە دەفەرموێت: (وَإِذَا ٱلْمَوْءُۥدَةُ سُئِلَتْ(8) بِأَىِّ ذَنۢبٍ قُتِلَتْ(9) …..وه‌ کاتێک پرسیارکرا له‌ کچانی زینده‌ به‌ چاڵ، که‌ به‌ چ گوناهێک کوژران.

پێنجەم: لەهەموو قۆناغەکانی ژیانی ئافرەتدا وەکو کچ و وەکو ژن و وەکو دایک، ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت ناوە: پێغەمبەر (ﷺ) زۆر دڵخۆشبووە بە کچەکانی ، ئەوکاتەی عەرەبەکانی ئەو سەردەم ، بە هاتنە دونیایی کچەکانیان دڵتەنگ بوون، ئەو بەبەرچاوی خەڵکەوە زەینەبی کچەزای دەخستە سەرشانی و، بەرەو مزگەوت دەهات و لەناو مزگەوتیش، کە پێشنوێژی بۆ دەکردن ئەوی هەر لەسەر شان بوو، هەر جارێک سوژدەی دەبرد دایدەنا، کاتێك هەڵدەستایەوە دەیخستەوە سەرشانی!

شەشەم: ئیسلام گرنگی زۆری بە به‌دەستهێنانی زانست و زانیاری داوەو، هانی تاکەکانی داوە، کە درێغی لە بەدەستهێنانی زانست نەکەن، هەر وەک خوای گەورە دەفەرموێت: (قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ) (سورة الزمر: 09). ئایا ئەوانەی دەزانن و ئەوانەی نازانن وەکو یەکن؟ بێ جیاوازی لەگەڵ پیاوان داوا دەکات ئافرەتان فێری زانست و زانیاری ببن، وەکو ئیبن ماجە لە پێغەمبەرەوە (ﷺ) دەگێڕێتەوە دەفەرموێت: (طَلَبُ العِلمِ فَرِضَةُُ عَلَی كُلِّ مُسلِمِ).

حەوتەم: ئافرەت لەهەر قۆناغێکی ژیانی دابێت، گەر لەناو سکی دایکیشی دابێت، مافی میرات وەرگرتنی هەیە، خۆشی سەرپشکەو ئازادە لەچۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ماڵ و سامانی خۆی، هیچ کەسێک مافی زەوتکردنی، یان دەستتێوەردانی ماڵ و سامانی ئەوی نییە، گەر بەویستی خۆی نەبێت.

هەشتەم: بۆ ئەوەی لە کاروبارێک و هەڵسوکەوتێکدا، ئیسلام پێی باشە کە یەکێك بەرپرسیاریەتی وەرگرێت، تاک و ڕاڕایی و دەمە تەقێ لە کارو فەرمانەکان دروست نەبێت، لە دەزگای ژن و مێردایەتیشدا ئەمە گرنگترە، بەو پێیە دەبێت پیاو تێبکۆشێت و بەرپرسیاریەتی وەرگرێت و لە ڕەنجودا خۆی نەدزێتەوە، بۆ ئەمەش کەس وەکو خوای گەورە لە کاروباری بەندەکانی نازانێت، بۆیە دەفەرموێت:(وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ). (سورة البقرة: 228)

دەیەم: سەبارەت بەتەڵاق، دیارە پێش ئیسلام ژنهێنان بێسنور بوو، بەڵام ئیسلام هات و سنوورێکی بۆ ئەم چەند ژنییە بێسەرو بەرە دانا، کە عارەبەکانی ئەو سەردەم وەکو عورف و نەریتێک پەیڕەیان دەکرد.

ئامادەکردنی: مامۆستا شەونم موحه‌ممه‌د
بەدەستکاریەوە وەرگیراوە لە کتێبی ئافرەت لە کۆمەڵگای ئیسلام.

وەڵامێک بنووسە