توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی نۆیەم

640بینین

 

لە هەموو دەرگاكان بدە!

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: خۆشترین كاتەكانی ژیانم ئەو كاتە بوو كە لەمزگەوتی (دار الهجرة) بووم لە واشنتۆن. لەمزگەوت لەلیژنەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاریدا بووم هەرجارەو بۆ شتێك. ئیتر هەركەسەو بەپێی قەناعەت و گیرفانی خۆی بڕێك پارەی ئەخستە سەر حسابی بانكیمان، ئەوەی بەلامەوە سەیربوو دكتۆر “ئەحمەد قازی” رەحمەتی بوو كەقوتابی “پێشەوا بەننا” بوو “خوا لێی خۆش بێت” وە سەرۆكی پەیمانگای “الطب الإسلامي” بوو لەئەمەریكا و ئەو توانی بیسەلمێنێت كە رەشكە بەرگری لەش زیاد دەكات.

دكتۆر هەموو جارێك “10” دۆلاری دەبەخشی جاری واش هەبوو هەزار دۆلاری دەبەخشی. رۆژێك لەدوای نوێژ لەو بارەیەوە لێم پرسی كە بۆ وا دەكات، ئەویش وتی: لەپێشەوا بەنناوە فێربووم كە لەهەموو دەرگایەك بدەم، ئەگەر ئەوەی پارەی بۆ كۆدەكەنەوە قەناعەتم پێی بێت هەزار دۆلار دەبەخشم ئەوانەش كە قەناعەتم پێیان نیە هەر چۆنێك بێت دە دۆلار دەبەخشم بۆئەوەی بەشم تیایانا هەبێت ئەگەر كەمیش بێت، كێ‌ ئەڵێ‌ خوا بەوە لێم خۆش نابێت.

بەڕاستی ئەوە وانەیەكی مەزن بوو بۆ من، ئێمە كە بڕوادارین بڕوامان بەغەیبە، غەیبیش شتێكە لەسەروو عەقڵەوە، جا مەرج نیە ئەوەی عەقڵمان پێمان دەڵێت سەد دەرسەد وا بێت، ئەبێت وەك “شافیعی” بین “خوا لێی خۆش بێت” كە ئەیووت: رای من راستەو ئیحتیمالێكیش هەیە هەڵە بێت، رای بەرامبەرەكەشم هەڵەیەو ئیحتیمالێكیش هەیە راست بێت، جا “دكتۆر ئەحمەد قازی” راستە بەعەقڵ مەزەنەی ئەو بەخشینە دەكات كەئەمەیان باشەو ئەوەیان كەمتر باشە، باشە ئەگەر عەقڵی نەیپێكا، بۆ ئەمە شتێكی كەمی ئەبەخشی بۆ ئەوەی لەهەموو دەرگایەكی خێر بدات بۆ قیامەتی.

وێنەی دكتۆر ئەحمەد قازی

وەڵامێک بنووسە