سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارێك لەسەر شێرپەنجەی مەمک له‌ لقی پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: سكاڵا عه‌لی

2.21Kبینین

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی لقی پشده‌ری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی پێنج شەممە 9-7-2020، لە ناحیەی هەڵشۆ، لەمیانی سازکردنی خێوەتگەی (چالاکی و ڕۆشنبیری خانمان) کە لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار پێی هەڵسابوو بەڕێز(گەشبین خان) ئەندامی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ئینستتیوتی ژیار لە لقی پشدەر، سیمینارێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی: (پێویستە چی بزانین لەسەر شێرپەنجەی مەمک؟)، بە مەبەستی بەرچاوڕوونی و وەرگرتنی زانیاری و دەستنیشانکردن و ناسینەوەی پێشوەختی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.

خوشکانیش دەستخۆشی زۆریان هەبوو، چونکە سوودی زۆریان لە سیمینارەکە بینی و زانیاری باشیان لەسەر بابەتەکەو چۆنیەتی ناسینەوەو خۆپارستنی شێرپەنجەی مەمک وەرگرت.

وەڵامێک بنووسە