توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی شەشەم

510بینین

 

ئەوەیە بانگخوازی بلیمەت

بانگخواز فازیل سولەیمان ئەڵێت: زستانی ساڵی 2009 لەزانكۆی ئۆكسفۆردەوە لەبەریتانیا بانگهێشت كرام بۆ بەشداری كردن لەدیبەیتێكدا لەنێوان سێ‌ هەڵگەڕاوە لەئیسلام و سێ‌ موسڵماندا، دیراسەی وەزعەكەم كرد:

1- عادەتەن ئێمە كە بانگهێشت ئەكرێین هەموو خەرجیەكی گەشت و مانەوە لەسەر ئەو لایەنەیە كە داوەتنامەكەی ناردووە، یەكێتی قوتابیانی موسڵمانیش پارەیان نەبوو، بۆیە ناچار هەموو خەرجیەكان لەسەر رێكخراوەكەی خۆمان دەبوو.

2- شێوازی دیبەیتەكە وابوو كەهەر كەسێك تەنها دە خولەك قسە بكات و درێژیش ناكرێتەوەو كەسیش لەبەشداربووان ناتوانن كاتی خۆیان بدەن بەیەكتری.

3- لە دە خولەكدا هەریەك لەو مولحیدانە ئەتوانن یەكی بیست گومان هەڵڕێژن لەسەر ئیسلام، بۆ وەڵامدانەوەی هەر گومانێكیش بیست خولەكمان ئەوێت لەبەرامبەردا.

4- دیبەیتەكە لە هۆڵێكی مێژوویی ئۆكسفۆردا بوو كە ساڵی 1823 دروست كراوە واتە دووسەد ساڵێك لەمەوبەر. وە هەر لەسەر كلتوورە كۆنەكەی خۆیان مایك و بڵندگۆ بەكارناهێنن.

5- بەڕێوەبەری دیبەیتەكە لەبەردەمیدا پەرداخێك هەیەو كات رادەگرێ‌، هەركە دە خولەكەكە تەواو بوو بەكەوچكێك ئەكێشێ‌ بەپەرداخەكەدا.

6- زۆر لەبانگخوازان كەداوایان لێكرابوو لەبەر ئەو وەزعەی باسم كرد بەشدار نەبوون.

نەئەكرا بەشدارنەبم، چونكە دیبەیتەكە بۆ بەرگری بوو لەئیسلام كە بابەتەكەش ئەوەبوو: ئایا ئیسلام مەترسیە بۆ سەر رۆژئاوا؟.

ئەوان ژەهری خۆیان رشت كە بەڵێ‌ ئیسلام مەترسیە، دوانەكەی ئێمەش وتیان: نەخێر مەترسی نیە و لەلایەنی كۆمەڵایەتیەوە بۆی چوون بەتایبەت كەخۆیان بەریتانی بوون وموسڵمان بووبوون.

سەرەهاتە سەرمن، من لەشوێنی خۆم دانەنیشتم چوومە ئەوبەرەوە دوور لەبەڕێوەبەری دیبەیتەكە (كەئەوە لەنیزامیاندا رێپێدراوە) كەوتمە وەڵامی یەك گومان كە ئەویش جیهاد و تیرۆر بوو ئەوەم روونكردەوە كە ئەو مولحیدانە بێئاگایی و نەزانی خەڵكی ئیستغلال ئەكەن بۆ ئەوەی كە راستیەكان ئاوەژوو بكەنەوە.

ئینجا لەئەنتەرنێت زانیاریم لەسەر ئەو مولحیدانە كۆكردبۆوە:

یەكەمیان: مامۆستایەكی زانكۆی قاهیرە بوو رێكخراوێكی درووستكردبوو بەناوی (عەرەب لەپێناوی ئیسرائیلدا).
دووەم: كچی لیوایەكی میسری بوو كە باوكی لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی بوو، وەئیسرائیل لەرێی نامەی بۆمبڕێژكراوەوە شەهیدیان كردبوو، وە كەهاتبووە ئەمەریكا بۆئەوەی جنسیەی بدەنێ‌ وتبووی باوكم تیرۆریستە، جا ئەمەریكیەكان قبوڵیان نیە كەسێك بێ‌ ئەمەك بێ‌ وبێڕێزی بەرامبەر باوكی بكات.
سێیەم: كابرایەكی فەلەستینی بوو گوایە لە رێكخراوی رزگاری خوازبووەو بانكێكی لە (بەیت لەحم) تەقاندۆتەوەو ئێستا تەوبەی كردووە، سی ئین ئێن یش پەیوەندی ئەكەن بەوبانكەوە ئەڵێت شتی وانەبووە، ئنجا لەچاوپیكەوتنێكی تردا خۆی بەدرۆخستبۆوەو وتبووی: ویستوومە بیتەقێنمەوە مناڵە عەرەب لەوناوە بوون بۆیە نەمتەقاندۆتەوە.

منیش ناچاربووم لە شەخسیەتی هەرسێكیان بدەم كەوتمە باسی ئەو شتانەیان، بەوە فلیمم سوتاندن، كەراپرسیان كرد 152 كەسیان دەنگیان بۆئێمەداو تەنها 48 كەس لایەنگیری ئەوانیان كرد، جا پەندەكەی ئەم بەسەرهاتەمان ئەوەیە كە (لكل مقام مقال) هەرشوێنێك قسەی تایبەتی خۆی هەیە و ئەبێ‌ هەڵسەنگاندن و خۆئامادەكردنی باشمان ببێت لەو كۆڕو كۆبوونەوانەدا.. هەرچەند عادەتی من نیە بەرامبەر بشكێنم بەڵام كەمی كاتەكە ناچاری كردم تا لەبێ‌ ئەدەبیان بەرامبەر بەئیسلام رایانبگرم. هەرشادبن..

وەڵامێک بنووسە