توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بیست و شەشه‌م

247بینین

 

بێ‌ سەلیقەیی

كە كۆلێژی ئەندازیاریم تەواو كرد وەكیلی كۆمپانیایەكی ئەمەریكی بووم لەمیسر كۆمپیوتەرمان ئەفرۆشت، نوێنەری كۆمپانیاكە هات و سەردانی وەزارەتێكمان كرد كە كۆمپیوتەرمان پێفرۆشتبوون تابزانین كاڵاَكەمان چەند سوودی لێدەبینرێت.

مەوعیدمان وەرگرت ئافرەتێكی ئەندازیاری وەزارەت ببینین كە لێپرسراوی بەشی ئەو ئامێرانە بوو ، جارێ‌ هەر لە ڕێوە دوای نیو سەعات هات، ئنجا لەكاتی كۆبوونەوەكەدا تەلەفونی بۆدەهات و وەڵامی ئەدایەوەو پێدەكەنی دیاربوو تەلەفونی شەخصی بوون ، ئینجا نوێنەری كۆمپانیاكە پرسیاری كرد كە ئایا كۆمپیوتەرەكانمان باش كار دەكەن؟ ، لەوەڵامدا وتی: اللهم صل علی محمد. نەمزانی چۆن وەریبگێڕم ، ئاخر باشە كەی ئەوە شوێنی سەڵاواتە و كەی ئەوە وەڵامە. هەرچۆنێك بێت وتم: ئەڵێت باش كار دەكەن.

دواتر كە رۆیشتین پرسیاری ئەوەیان لێكردمەوە ، چونكە هەستیان كرد وەڵامەكەی ئاسایی نەبوو ، منیش وتم: ئەوە سەڵاواتی دا گوایا باشە. وتیان: ئەی ئەگەر خراپ بووایە ئەیووت چی؟ وتم: ئەیووت: لاحول ولا قوە الا بالله.

وەڵامێک بنووسە