هەمەرەنگ

تەنها گەیاندنت لەسەرە

254بینین

 

هەروەك چۆن خۆشەویستمان (دروودی خوای لەسەر بێت) تەنها گەیاندنی لەسەر بوو ، بانگخوازانیش هەروان ئەوەی ئەیزانن ئەیگەیەنن و بەئیزنی خوا بەرهەمی دەبێت.

برای خۆشەویستم دكتۆر عبدالواحید لەوتارێكیدا ئەڵێت: برادەرێك لەفڕۆكەدا كەسێكی لاوە دەبێت هەرچەند سەرخۆش ئەبێت قسەی خێری بۆ دەكات ، دوای چەند مانگ لەمزگەوتێك یەكێك باوەشی پیادەكات بەگەرمی و ئەڵێت نامناسی؟. ئەڵێت: نەخێر تۆ كێیت؟. ئەڵێ: من لەكورسیەكەی دواتانەوە بووم كاتێك تۆ ئامۆژگاری ئەوەی تەنیشت خۆتت ئەكردو قسەكانت بوونە مایەی هیدایەتی من.

هەروەها دەڵێت: چووم بۆ شاری بۆكان ، مامۆستاكەی وتی: تۆ وتار بدە. وتم: نا خۆت وتاربدە و من لەژوورەكەت دائەنیشم تا تەواو دەبیت ، دوایی خەڵكەكە كەزانیان منی لێم هاتن سڵاویان لێكردم و یەكێكیان بەگریانەوە چرپانی بەگوێمداو وتی: دكتۆر گیان من بەوتارەكانی تۆ خوا هیدایەتی داوم.

سبحان الله هەرگیز بەخەیاڵمدا نەهاتووە وتارێكی من لەشاری بۆكان ببێتە مایەی هیدایەتی كەسێك، بەڕاستی هەمووی فەزڵی خوایە.

وەڵامێک بنووسە