توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی بیست و چواره‌م

267بینین

 

شاجوانی ئەوێت

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: لەساڵی 2005 تا 2013 لە دەزگای پردەكان بۆ ناساندنی ئیسلام ، هەڵسوكەوتی رۆژانەم هەبوو لەگەڵ لاوانی خۆبەخشدا لەهەردوو رەگەزەكەو ، كاری زۆر گەورەمان كرد ، نۆزدە هەزار كەسمان مەشق پێكرد لە بیست و پێنج وڵاتدا كە هەزارانیان لەمیسردا بوون، سێ‌ فیلمان بەرهەمهێنا بۆ ناساندنی ئیسلام ، لەم كارەمدا ئەوەی ئازاری ئەدام ئەوەبوو زۆر لە كچانمان ئەگەیشتنە سی ساڵ و نەئەچوونە ماڵ وحاڵی خۆیان، ئەوانەش وەك كچی خۆم تەماشام ئەكردن و زۆر خەفەتم لێدەخواردن.

هۆكارەكان دیارە باری ئابووری و قورسی تێچووی ژنهێنان و ..هتد. بەڵام خاڵێكی تریش هەیە كەئەبێت لەسەری بوەستین ..گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ هاتە لام ، ریشێكی جوانی هەبوو ، قاچی خستە سەرقاچ و وتی: من مووچەیەكی باشم هەیە و شوقەو سەیارەم هەیەو ئەمەوێ‌ هاوسەرێكی باشم بۆ بدۆزیتەوە ، وتم: باشە دەتەوێ‌ چۆن بێت؟ وتی: رۆشنبیر بێت ، خواناس و داپۆشراو بێت و، زۆر زۆر زۆر زۆر جوان بێت. وتم: باشە بۆ رۆشنبیری و دینداریەكە چوار جار زۆری لەگەڵ نەبوو ، جوانیەكەی زۆر زۆر زۆر زۆر جوان بێت؟. وتم: دیارە تۆ فڵانە ئەكتەرت ئەوێت بەداپۆشراوی ، وتی: بەڵێ‌. وتم: جا لەكوێ‌ بۆت بهێنین؟. برام ئەوانە یەكی سی نەشتەرگەری جوانكاریان كردووەو بتەوێ‌ نوسخەی (ئۆریجنەڵی) ببینی كەئەسڵی خۆی بێت ئەبێت بچی سەیری دایكی بكەیت ، ئەوە هەموو جەستەی فووی تێكراوەو سلیكۆنە، لەسەر كورسیەك دانیشێت بزمارێكی پێوەبێت هەرمەپرسە چی لێدێت.

بەڕاستی كۆمەڵگا شێواوەو زەوقی خەڵكیش خراپ بووە ، ئەو تێكەڵاوی و رووت و قوتیە و ئەو هەموو دراماو ڤیدیۆ كلێپە وای كردووە گەنجی ئەم سەردەمە بە جوان رازی نەبێت و چاوی لەسەر زۆر زۆر زۆر زۆر جوان بێت ، لەكاتێكدا جوانی رێژەییە و چەند پێوەری هەیەو تەنها سەروسیما مەرج نیە.

بەڕاستی ئەبێ‌ بیرمەندو دڵسۆزانی میللەت كار لەسەر ئەمە بكەن و هەوڵبدەن قەیرەیی چارەسەر بكەن و ئنجا هەموو تەوبە بكەین و بگەڕێینەوە لای خوا تا سەرفراز بین لەدونیاو قیامەتدا (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31) النور).

وەڵامێک بنووسە