هەمەرەنگ

موسڵمانبوونێكی سەیر

218بینین

 

تیمۆسی جۆن وینتەر ساڵی 1960 لەبەریتانیا لەدایكبووە ، بەردەوام یەكێكە لەو پێنج سەد موسڵمانەی كەزۆرترین كاریگەریان هەیە لەسەرتاسەری دونیاداو ساڵی 2012 یەكێك بووە لەو پەنجا كەسەی كە زۆرترین كاریگەریان هەبووه‌.

لەزانكۆی كامبریدج ساڵی 1983 ماستەری لەزمانی عەرەبیدا هێناوەو دواتر چۆتە ئەزهەر و تا ساڵی 1989 پسپۆڕی بەدەستهێناوە لەدیراساتی ئیسلامیداو پاشان لەزانكۆی كامبریدج دكتۆرای هێناوەو بۆتە عەمیدی كۆلێژی كامبریدجی ئیسلامی و ساڵی 2007 خەڵاتی شاعەبدوڵای وەرگرتووە لەفیكری ئیسلامیدا.

كەموسڵمان بوو ناوی خۆی كرد بە (عبدالحكیم موراد). كاتێك كە مولحید بوو لەرادیۆی بەریتانیەوە گوێی لەئافرەتێكی هەژاری سۆمالی بوو داوای یارمەتی ئەكرد ، ئەمیش لە رادیۆكە ناونیشانی وەرگرت و بەسكرتێرەكەیدا سەبەتەیەك خواردنی بۆناردو ، سكرتێرەكەی راسپارد كەئەگەر وتی: كێ‌ ناردوویەتی؟ بڵێ‌: شەیتان. (ئەمەش وەك گاڵتەپێكردنێكی ژنەكە). كاتێك سكرتێرەكە سەبەتە خورادنەكە ئەبات بۆ ژنەكە، ئەویش زۆر سوپاسی دەكات و هیچ ناڵێت ، ئەمیش پێی دەڵێ‌: ئەی ناپرسی كێ‌ بۆی ناردوویت؟ ژنەكە دەڵێت: نامەوێ‌ بزانم و لاشم گرنگ نیە بزانم كێ‌ ناردوویەتی، چونكە كەخوا ویستی شەیتانیشت بۆ موسەخەر ئەكات. ئەم قسەیە وای كرد ئەو پیاوە بەدوای هەق و راستیدا بگەڕێ‌ و بووە مایەی هیدایەتی. سبحان الهادي.

وەڵامێک بنووسە