هەمەرەنگ

شێخ محمد رەفعەت | قورئانخوێنێكی نمونه‌یی

530بینین

 

ناوبراو لە 9ی مایۆی 1882 لەقاهیرە لەدایكبووەو ، باوكی ئەفسەری پۆلیس بووە ، زۆر سوور و سپی و جوان ئەبێت لەوەدەچێت بوو بێت بەچاوەوە، تووشی چاویەشەیە ئەبێت و بە چارەسەری هەڵەی ئەو سەردەمە چاوێكی لەدەست ئەداو چاوێكیشی بەكزی ئەمێنێتەوەو پاش چەند ساڵێك ئەویش لەدەست ئەدات، تەمەنی نزیكەی سیانزە ساڵێك ئەبێت مۆڵەتی حەوت قیرائەتەكە وەردەگرێت.

یەكەم كەسە كە رادیۆی میسری بەدەنگی ئەو دەستی بەبەرنامەكانی كرد.

مۆسیقار محمد عبدالوهاب ئەڵێت: لەسەر ئەژنۆ وەك خزمەتكار لەبەرپێیدا دائەنیشتم كەقورئانی ئەخوێند، داوام لێكرد هەموو قورئانی بۆ تۆمار بكەم ، نەیكرد ئەترسا ئەوەی لەسەری تۆمار دەكات كەسی خراپ دەستی لێبدەن و بیگرن بەدەستیانەوە.

ئەوسەردەمە رادیۆی میسری توانای تۆماری نەبوو ئەم چی دەیخوێند یەكێ‌ لەوانەی حەزیان لەدەنگیبوو دەوڵەمەند بوو بەناوی (زەكەریا پاشا مەهران) لەماڵەوە قورئانخوێندنی رادیۆكەی تۆمار ئەكرد ، ئەوەش دوایی سوودی لێبینرا كە ئاسەواری شێخ نەفەوتێ‌ ، جا لەو تۆماركردنانەدا هەندێ‌ پیت و شت پەڕیبوون بە زەحمەتێكی زۆر شێخ ئەبوعەینەین شوعەیشەع كە وەك ئەو دەیخوێند ئەو پیتانەی ئەووت و مۆنتاج ئەكرا.

ساڵی 1943 تووشی شێرپەنجەی قوڕگ بوو ، هەشت ساڵ لەماڵەوە بۆی كەوت و كەس لێی نەپرسیەوە تا چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كرا لەگۆڤاری (المصور)، ئیتر كەخەڵكی بەحاڵیان زانی پارەیەكی باشیان بۆكۆكردەوە كەئەو سەردەمە ئەتتوانی هەزار فەدان زەوی پێبكڕیت تاخۆی پێ چارەسەر بكات ، ئەویش پارەكەی گێڕایەوەو وتی: ئەوەی خۆم هەمە بەشی چارەسەر ئەكات و ژیانمی پێبەڕێوە ئەچێت و ئەهلی قورئان نابێت دەست پان بكاتەوە لەكەس و هەموو پارەی دونیا ناتوانن لەتاقیكردنەوەی خوا رزگارم بكەن، ساڵی 1950 لەو رۆژوو مانگەی لەدایكبوو بوو وەفاتی كرد.

شێخ محمد رەفعەت دەنگێكی ناوازەی هەبوو ، بەزاهیدی ژیا ، بۆخۆی لەخواترس بوو كەقورئانی ئەخوێند زۆربەی جار بەدەم قورئانخوێندنەكەیەوە ئەگریا.

نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان

وەڵامێک بنووسە