توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی بیست و دووه‌م

293بینین

 

شەرتی مزگەوت

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت:ساڵی 2001 لەزانكۆی ئەمەریكی لەواشنتۆن دی سی بوومە پێشنوێژی یەكتێتی قوتابیە موسڵمانەكان ،كە خوشكێك سەرۆكیان بوو. لەمزگەوتەكەدا پەردەیەك دادرابۆوە تا ئافرەتان بەئیسراحەت نوێژ بكەن، من وتم: پەردەكە بائەوەندە بەرزبێت كەلەكاتی وەستاندا چاویان لە ریزی پێش خۆیان بێت تائەگەر هەڵەیەك بوو لەئیمامەوە ئاگاداربن ، پێیان سەیربوو ، وتم: لەسەردەمی سەروەرماندا (د.خ) ئافرەتان لەدواوە نوێژیان ئەكرد وپەردەشیان نەئەگێڕا.
لەئەورووپا مزگەوتی زۆرباش هەن و شوێنی پیاوان و ئافرەتان زۆر چاكە. بەڵام لەسەدا بیست وپێنجی مزگەوتەكان لەدەم دەرگاكانیان نووسراوە تەنها بۆ پیاوانەو شوێنی ئافرەتانمان نیە ، ئەمەش وایكرد ئافرەتان مزگەوتێكی تایبەت بەخۆیان دروست بكەن.

ئنجا هەڵایەكیش نراوەتەوە بۆ مزگەوتی تێكەڵی ئافرەت و پیاوو تەنانەت پێشنوێژەكەش ئافرەت بێت. ئەمانە زۆری رەنگە كاردانەوەی هەندێ‌ هەڵس و كەوتی سەقەتی هەندێ‌ موسڵمان بێت .. من ئەو مزگەوتانەی كەڕێ‌ بەنوێژی ئافرەتان نادەن ناوم ناوە مزگەوتی بیدعەو بانگیشم بكەن بۆ وتاردان ناچم ، پرسیارم لەشێخ محمد دەدو كرد لەم بارەیەوە ئەویش وتی: شەرتی مزگەوت ئەوەیە دەرگای واڵا بێ‌ بۆهەمووكەس و جیاوازی نەكات، جائەوانە نەك مزگەوتی بیدعە بگرە هەرمزگەوتن نین .. سەروەرمان (د.خ) لەگەڵ ئەوەدا كەفەرموویەتی باشترە بۆ ئافرەتان كەلەماڵەكانیان نوێژبكەن، فەرمانیشی داوە كەرێگری نەكەن لەچوونی ئافرەتان بۆمزگەوت.

وەڵامێک بنووسە