الشيخ محمد الشريف
هەمەرەنگ

قورئانخوێنی قودس و حەرەمی ئیبراهیمی لەخەلیل

346بینین

 

شێخ محمد رەشاد ساڵی 1925 لەفەلەستین لەدایكبووەو ساڵی 2016 پاش نەوەدو یەك ساڵ تەمەن لەخزمەتی قورئاندا كۆچی دوایی كرد لەئەردەن.

ناوبراو پێنج كوڕی هەبوو یەكەمیانی ناونا (محمد رەفعەت) لەخۆشەویستی ئەو قورئانخوێنە، هەروەها یەكێكی ناونا سەید قوتب لەخۆشەویستی بۆ سەید، بچوكەكەشی ناونا ئیمام كە لەتەمەنی 25 ساڵیدا لەكاتی هاتنەدەرەوەی لەنوێژی هەینی جوولەكە شەهیدیان كرد. دوانەكەی تریشی ناویان (یوسف ومەعروف) بوو.

مەعروفیان لەتەمەنی چوار ساڵیەوە باوكی بەهرەی تیابینیبوو بۆیە فێری قورئانی دەكرد، ئێستا ماستەری هەیە لەزانستی قورئاندا و ئیمامە لەمزگەوتی شا عەبدوڵای یەكەم لەئەردەن.

كاتێك شێخ محمد رەفعەت كە پێی دەوترا (دەنگی مەلائیكیە) گوێی لە محمد رەشاد بوو قورئانی دەخوێند لەرادیۆوە وتی: گوێم لەدەنگی محمد رەفعەتی دووەمە لەفەلەستینەوە.

كاتێك داوای لێكرا هەموو قورئان تۆمار بكات و تۆماری كرد و تەواو بوو هەفتەیەك لەماڵێك دەبێت لەنزیك مزگەوتی سەروەرمان و بەردەوام سەردانی رەوزەی شەریف دەكات، شەوێك پێش نوێژی بەیانی خەوی بەسەروەرمانەوە بینی (د.خ) كە لەگەڵ دووكەسی تردا بووە ، لەچكێكی سپی بەسەرەوە بووە ، لەچكەكەی بەرزكردۆتەوە تا باشتر ئەم بیبینێ‌ و ئەمیش گومانی بردووە كەئەوە خۆشەویستمان بێت وتوویەتی: جەنابت كێیت؟ فەرموویەتی: من پێغەمبەری خوام، ئیتر شێخ محمد رەشاد باوەشی پیادەكات و تێر دەگری. ئنجا خۆی دەڵێت: ئەوە مژدەی ئەوەبوو كە لەخەتمی قورئانەكەم رازی بووە.

جا كەسانێك لەكۆن ونوێدا هەن شتێكیان كردووە بۆخوا و دەستخۆشیان لێكراوە، بڵێی من و تۆش شتێكمان هەبێت شایانی دەستخۆشی و سوپاسی خواو پێغەمبەرەكەی بین (د.خ)؟.

وەڵامێک بنووسە