توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی سیانزەیه‌م

253بینین

 

داردرا بەرۆحما

بانگخواز دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: پێش یانزەی سێپتەمبەر نامەم ئەنارد بۆ كەنیسە و زانكۆ و رێكخراوەكان كە ئەگەر بیانەوێ‌ وتاریان بۆ بدەم. لەسێ‌ چوار مانگدا داوای وتارێكیان دەكرد، بەڵام دوای یانزەی سێپتەمبەر داواكاریەكان بەجۆرێك زۆربوون، رۆژی وا هەبوو سێ‌ چوار وتارم ئەدا بۆ روونكردنەوەی ئیسلام، ئەزموونێكی باشم بۆ درووست بوو، وردە وردە دڵم بەخۆم خۆش كرد، تووشی جۆرێك لەخۆبایی بوون بووم، خۆمم لێ‌ بوو بەشت، خوای گەورەش ئاگای لەدڵەكانە داری دا بەرۆحما و وشیاری كردمەوە.

رۆژێك ئەمویست بچم بۆ زانكۆی ئەمەریكی وتاری رۆژی هەینی بدەم، دزداشەی سپیم لەبەركردبوو ئاوی چاوی ئەبرد، بۆنم لەخۆم دابوو، لەمەصعەدەكەدا كەسێكم بینی دائەبەزی. وتی: خەڵكی كوێیت؟ وتم: بەهەشت. وتی: گاڵتە ئەكەیت؟ وتم: نا بە ڕاستمە باپیرە گەورەم و دایە گەورەم لەبەهەشت زەواجیان كردووە. وتی: دەی كەوایە منیش هەر خەڵكی ئەوێم. وتم: كەواتە من و تۆ براین.

خۆی ناساند كە مارێنزەو لە بەحریەی ئەمەریكی لە عێراق كار دەكات و بەئیجازە هاتۆتەوە. وتم: ئەگەر كاتت هەبوو سەردانم بكە لەنووسینگەكەم لەخزمەتدا باسی ئیسلامت بۆ بكەم. وتی: ئێستا كاتم هەیە. لەگەڵمدا هات بۆ زانكۆی ئەمەریكی و لەسەیارەكەمدا هەندێ‌ قسەمان كرد لەبارەی بۆش و جەنگی عێراق و ئەو شتانە. وتارەكەم داو ئەویش لەدواوەی مزگەوتەكە گوێی دەگرت، دوای نوێژەكە ئەو پرسیارانەی كردی زۆربەی لەبارەی نوێژەوە بوو. وەڵامم دایەوە. وتی: من یەك كێشەم هەیە لە موسڵمانبووندا ناتوانم فێری عەرەبی ببم و نوێژ بەعەرەبی بكەم. وتم: جا ئەوە ئاسانە ملیۆنەها كەس پێش تۆ فێربوون بەئاسانی، هەمووی حەوت رستەی كورتە بە پانزە خولەك فێرت ئەكەم. لەنووسینگەكەم شایەتمانی هێناو خۆی شت و، كاتی نوێژی ئێوارە بوو لەسەیارەكەمدا چی خەریكبووم لەگەڵی پانزە خولەك زیاتر یەك وشە فێرنەبوو، دابەزین لەمزگەوت وتی: فێربووم؟ وتم: نەوەڵا. دوای نوێژ نەمدیەوە. تووشی شۆك بووم زانیم ئەوە ئاگاداركردنەوەی خوابوو، من خۆم لێبوو بوو بەشت بەبێ‌ ئەوەی بزانم تا چەند ئەتوانێ ‌و ئامادەیی هەیە وەمزانی ئەتوانم فێری عەرەبی و فاتیحەی بكەم بەچارەكێك، ئێ‌ با بمووتایە هەفتەیەك چی ئەبوو؟.

ئینجا خوا سەیری دڵ و نیەت ئەكات، بەراستی تەوفیق لەخواوەیە، ئەمە بۆم بوو بەدەرس كە جارێكی تر وا نەزانم منم مایەی هیدایەت، نا هیدایەت لەخواوەیەو دڵەكان ئەو ئەیانگۆڕێت.

وەڵامێک بنووسە