گەلەریهەواڵ و چالاکی

دەستەى ئینستتیوتى ژیار لە تەق تەق کرایەوە

نووسەر: پێشەوا موحەممەد

440بینین

لەبەرواری ٢/ ٦/ ٢٠٢١ بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید موحەممەد ساڵح و شاندی یاوەری وە ئامادەبوونی ئەنجومەنی لقی کۆیە لە مەراسیمێکدا دەستەی تەق تەق کرایەوە.

تیایدا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن م. پەیوەند بەرپرسی دەستە پێشکەش کراو دواتر بەڕێز دکتۆر خالید موحەممەد ساڵح لە وتەیەکدا تیشکی خستەسەر کار و پرۆژە و چالاکییەکانى ئینستتیوتی ژیار لە خزمەتکردنی چینە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان.

دواتر وتەیەکی ئیمانیی لەلایەن بەڕێز د. عوسمان ئالانیی پێشکەشکرا.

هەروەها بەرێز مامۆستا میرزا بەرپرسی لقى تەق تەقی یەکێتی زانایان، ووتەیەکی پێشکەش کرد و گرنگی ئەم جۆرە لە ڕێکخراوانەی بۆ کۆمەڵگەی کوردی ڕوونکردەوە و پشتیوانی خۆیانی دەربڕی بۆ ئەم هەنگاوە نوێیەی ئینستتیوتى ژیار لە خزمەتکردنی شارۆچکەی تەق تەق.

لە کۆتاییدا وەڵامی سەرنج و تێبینی ئامادەبوان درایەوە دەربارەی کار و پرۆژەی ئینستتیوتى ژیار.

 

وەڵامێک بنووسە