خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

خولێکى یەکڕۆژەى تایبەت بە مامۆستایانى ئایینى لە لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار بەڕێوەچوو

نووسەر: ئەحمەد بورهان

656بینین

 

ڕۆژی شە‌ممە‌ 29\5\2021 لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار هەڵسا بە سازدانی خولێكی یە‌ك رۆژە‌ بۆ بەڕێز (پ. د. عوسمان موحەممەد غەریب) لە ژێر ناونیشانی ( كتێبی پیرۆز بناسە‌ ! ) كە‌ تایبە‌ت بوو بە‌ مامۆستایانی ئایینی.

لە دەستپێکدا چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن: د. ئیدریس سورچیی ئه‌ندامی به‌شی بانگە‌وازى لقى هەولێر خوێندرایەوە.

پاشان ووتەى بەخێرهاتن له‌لایه‌ن پ. د. سلێمان سەلیم بەرپرسى لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار پێشکەشکرا.

دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز: (پ. د. عوسمان موحەممەد غەریب) دە‌ستكرا بە‌ پێشكە‌شكردنی خولە‌كە‌ كه‌ تیایدا باسێكی تە‌واوی كتێبی پیرۆز كرا، زۆر بە‌ چڕی دیدی كتێبی پیرۆز لە‌ ھە‌مبە‌ر خودا و پە‌یامبە‌رە‌كان و سێكس و كوشت و كوشتار كرا، پاش ھە‌ر ڕە‌ھە‌ند و چە‌مكێك مۆڵە‌ت دەدرا بە‌ مامۆستایانی ئایینی بەشداربوو لە‌ ھە‌مبە‌ر باسە‌كە‌ پرسیار ئاڕاستە‌ی پێشكە‌شكار بكە‌ن، تاوە‌كو خولەکە سوودى زیاتر بێت.

ئامانج و مەبەست له‌ سازدانی ئە‌م خولە‌ بۆ ئەوە بوو کە مامۆستایانى ئایینى شارەزاییەکى تەواویان هەبێت لەسە كتێبی پیرۆز، تاوە‌كو گە‌لە‌كە‌مان و موسڵمانانی ناوچە‌كە‌ ھۆشیار بكرێنە‌وە‌ لە‌و لادان و تێكە‌ڵبوونە‌ی کە لە نێو كتێبی پیرۆزدا درووستکراوە.

 

1 Comment

وەڵامێک بنووسە