توێژینەوە

وەك ئاو و هەوایە!

323بینین

وەك ئاو و هەوایە!

سورەتی فاتیحە وەك ئاو و هەوایە زۆرمان قەدری نازانین كەوا ئاسانكراوەو لەبەردەستایە! رۆژی حەڤدەجار دووبارە ئەكرێتەوە، لەوكاتەدا كەئەچیتە حزوری شای شاهان، بەدیهێنەری ئەرزو ئاسمان.

كاتێك كەسێك ئەچێتە لای كاربەدەستێك عەریزە ئەدات بۆ كارێكی تاپۆی بكرێت، چەند خۆشە بەرپرسەكە خۆی فێرت بكات چی بنوسیت تا لەلایەنی ئیداریەوە باشتر بچێتە پێشەوە، (ولله المثل الاعلی) رب العالمین خۆی فێرمان ئەكات چی بڵێین، چۆن سوپاسی بكەین، چۆن بەندایەتی بكەین وچۆن داوا بكەین ..

هەریەك لەئایەتەكان دەروازەیەكمان لەهیواو شیفاو خۆشی بۆ دەكاتەوە كەداخەكەم بەهۆی دووبارەكردنەوەیەوە بێئاگابووین لێی.

خوا (خاوەن و پاشای رۆژی هەقسەندنە، كام رۆژ؟ تۆ ئەزانی چ رۆژێكە؟ (وما أدراك ما یوم الدین؟ ثم ما أدراك ما یوم الدین؟) ئەو رۆژەی كەس هیچی بۆكەس پێناكرێت و هەمووشتێك و فەرمانێك لەخواوەیە (یوم لاتملك نفس لنفس شیئا والامر یومئذ لله).

عومەری كوڕی خەتاب دەڵێت: ئەگەر (یوم الدین) نەبوایە بەهێزەكان بێهێزەكانیان دەخوارد.

كابرایەكیش قسە بەعومەری كوڕی عەبدولعەزیز ئەڵێت: ئەویش دەڵێت: ئەگەر (یوم الدین) نەبوایە وەڵامم ئەدایتەوە..!

وەڵامێک بنووسە