هەمەرەنگ

20 دۆلار بەس بوو بۆ سووتاندنی ئەمەريكا

452بینین

– (ﺟۆﺭﺝ ﻓﻠۆید)ی ئەمەریکی کە لەبنەڕەتدا ئەفریقیە، 20 ﺩۆﻻﺭی دا بەدەستی خاون دوکانێکی فەلەستینی بەناوی (محمود ئەبو میالە).

– ئەبو میالە گومانی هەبوو ئەو 20 دۆلارە ساختە بێت، پەیوەندی کرد بەپۆلیسەوە بە تۆمەتی ئەوەی (فلۆرید) پارەی ساختەی پێی داوە، دەست بەجێ پۆلیس ئامادەبوو، پاشان ئەو کارەساتەی لێ دروست بوو کە سەرتاپای ئەمەریکای گرتەوە.

– (جۆرج فلۆيد) هاواری ئەکرد《تکاتان لێ ئەکەم، ناتوانم هەناسە بدەم》تا خنکاو گیانی لەدەستدا لە ژێر ئەژنۆی پۆلیسێکی سپی پێست.

– ئەمەریکا سووتاو دوکانەکەی(محمود ئەبو میالە)ی فەلەستینیش سووتا، پاشان بۆیان دەرکەوت پارەکەش ساختە نەبووە.

– 20 دۆلار بەسە بۆ کۆتایی هێنانی گەورەترین ئابووری وسەربازی لە جیهاندا.

ئەو(ترلیۆن) دۆلارانەی کە(ترامپ) بەزۆر دۆشی لە (بن سلمان)ی سعودی و بە (مەلایین دۆلار) کە دەستیان بەسەردا گرتووەو دزیویانە لە میللەتانی جیهان خۆی رانەگرت بەرامبەر کاغەزێکی دراوی 20 دۆلاری.

ئایە دەبێت چیرۆکی”نەمروود” دووبارە بێتەوە !!

وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە : ئەحمەد کەرکوکی

وەڵامێک بنووسە