توێژینەوە

كاریگه‌ریی دەروونی خوێندنەوەی سورەتی فاتيحە | به‌شی دووه‌م

1.19Kبینین

به‌پێنووسی: دكتۆر عبدالدائم الكحیل

بۆ گەیشتن بە خوای گەورەو بە دەسەڵات!!

خوشك‌و برای باوەڕدار، ئایا بیرت كردووەتەوە بە خوای گەورە بگەیت، بیرت كردووەتەوە كە تۆ قسە دەكەیت لەگەڵ ئەو بەدیهێنەرە گەورەو بە دەسەڵاتە، بیرت كردووەتەوە واز لە هەموو خەڵكی بهێنیت‌و تەنها پەیوەندیت لەگەڵ خوای گەورە بهێڵیتەوەو بەهێزو تۆكمەو ڕێكوپێكی بكەیت؟

جارێكیان كەسێك پێی وتم: پێویستە پەیوەندیت لەگەڵ هەندێك لە دەوڵه‌مەندەكانی نێو كۆمەڵگە بەهێز بكەیت، تا بتوانی بە ناوو ناوبانگ‌و سەروەت‌و سامان بگەیت! منیش پێم وت: ئەی كێ پەیوەندیم لەگەڵ خوای گەورەدا بەهێز بكات؟!

لەبەرئەوە من هەمیشە لەسەرئەوەی سەرەتا پەیوەندیم لەگەڵ خوای گەورەدا پتەو بكەم، پێداگریم دەكرد.. پاشان ئاوڕیش بدەمەوە بە لای خەڵكیدا، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ ئەم ڕێسایە پێچەوانە بووەتەوە، دەبینیت زۆربەی خەڵكی كێبەركێ دەكەن.. تا پەیوەندییان لەگەڵ خەڵكانی لاوازو بێدەسەڵاتدا بەهێزو تۆكمە بكەن، كە تەنانەت خاوەنی هیچ سوودو زیانێك بۆ خۆشیان نین، لە هەمان كاتدا بەدیهێنەری بەرزو بەڕێزی حەوت ئاسمانەكانیان لە یاد كردووە!

لەبەرئەوەی خۆشەویستانم خوێندنەوەتان بۆ سورەتی پیرۆزی فاتیحە پێویستە بە تێڕامان‌و وردبوونەوەوە بێت، كە بریتییە لە جۆرێك لە جۆرەكانی گەیشتن بە خاوەنی ئەم سورەتە، هەروەها بریتییە لە جۆرێك لە هەستكردن بە هێزو توانا، لەبەرئەوەی خوای گەورە هەموو كات پشتیوانتەو قسەت لەگەڵ دەكات‌و ستایشت دەكات، بیربكەرەوە هەموو كاتێك كە سورەتی فاتیحە دەخوێنیت خوای گەورەو فریشتەكانیش قسەت لەگەڵدا دەكەن، بۆچوونت سەبارەت بەم هەستە چۆنە؟

لەبەرئەوەیە پێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت: (قال الله تعالى: قسمت الصلاة بيني وبين عبدي نصفين، ولعبدي ما سأل، فإذا قال العبد: الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، قال الله: حمدني عبدي. فإذا قال: الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، قال: أثنى علي عبدي. فإذا قال: مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ، قال مجدني عبدي وإذا قال: إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ، قال: هذا بيني وبين عبدي، ولعبدي ما سأل. فإذا قال: اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ، قال: هذا لعبدي، ولعبدي ما سأل) [مسلم].

واتە: (خوای گەورە دەفەرمووێت: نوێژم لە نێوان خۆم‌و بەندەكەمدا كردووە بە دوو بەشەوە، كاتێك بەندەكەم دەڵێت: (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) واتە: (سوپاس‌و ستایش هەر شایستەی خودایە، كە خاوەن‌و پەروەردگاری هەموو جیهانیان‌و هەموو بوونەوەرە)، خوای گەورە دەفەرمووێت: بەندەكەم سوپاو ستایشم دەكات، كاتێكیش بەندەكەم دەڵێت: (الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)، واتە: (بە بەخشندەو بە بەزەیی، كانگای ڕەحمەت‌و میهرەبانییە (ڕەحمەتی لە دنیادا هەموو شتێكی گرتووەتەوە، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا تەنها بۆ باوەڕدارانە)، خوای گەوەرە دەفەرمووێت: بەندەكەم ستایش‌و وەسفم دەكات، كاتێكیش بەندە دەڵێت: (مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ)، واتە: خاوەن‌و پادشاو سەرداری ڕۆژی پاداشت‌و سزا، (پادشای ڕۆژی دوایی كە دادپەروەری ڕەهاو بێسنووری تێدا بەرپا دەكات)، خوای گەوەرە دەفەرمووێت: بەندەكەم بە خاوەن دەسەڵاتم دەزانیت، كاتێك بەندە دەڵێت: (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) واتە: خودایە ئێمە تەنها هەر تۆ دەپەرستین‌و هەر لە تۆش داوای یارمەتی‌و پشتیوانی دەكەین، خوای گەوەرە دەفەرمووێت: بەندەكەم ڕاست دەكات، ئەوەتا هەر من دەپەرستێت‌و هەر من بە پشتیوان دەزانێت، كاتێك بەندە دەڵێت:
(اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ) واتە: خودایە بەردەوام ڕێنموونیمان بكە بۆ ڕێگەی ڕاست، كە بەرنامەو ڕێبازی ئەوانەیە لە نازو نیعمەتی خۆت بەهروەرت كردوون، نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەی خەشم‌و قینیان لێگیراوە، (بەهۆی ئەوەی دەیزانن‌و لایانداوە)، هەروەها نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەش كە سەرگەردان‌و گومڕان، (بە هۆی لاساری‌و یاخیبوون‌و نەزانینیانەوە)، خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەوە بۆ بەندەكەم هەرچی داواش بكات پێی دەبەخشم.

وەڵامێک بنووسە