په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانگەلەریهەواڵ و چالاکی

دەستەی سۆرانی ئینستتیوتی ژیار مەراسیمێکی ڕێکخست

نوسه‌ر: سامی جه‌بار

481بینین

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2021/3/19 دەستەی سۆرانی ئینستتیوتی ژیار بە ئامادەبوونی به‌رپرس و به‌رپرسی به‌شه‌كان و مامۆستایانی دەستەی سۆران، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆرسی یەکەمی په‌یمانگای زانستە شەرعییەکان مەراسیمێکی ڕێکخست.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستییپێکرد، دواتر ووتەیەک لەلایەن: م. مه‌لا نەوزاد پیرئۆمەریی لە دەستەی سۆران پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

پاشانیش ووتەیەک لەلایەن: پ. د. سلێمان سه‌لیم ئاکرێی بەرپرسی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیارەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

دوای ئەوە ئەنجامی کۆتایی کۆرسی یەکەمی تاقیکردنەوەکان لەلایەن مامۆستایانی دەستەی سۆرانی ئینستتیوتی ژیارەوە درایەوە بە قوتابیان و خه‌ڵاتیشیان پێ به‌خشرا.

وەڵامێک بنووسە