سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

له‌ ده‌سته‌ی كفری سیمینارێكی تایبه‌ت به‌ گه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو

نووسەر: موحه‌ممه‌د سه‌ردار

203بینین

بەرواری ٢٠٢١/٣/٢٤ ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی گەرمیان/ دەستەی کفری، سیمینارێکی ڕێکخست بۆ مامۆستا سەباح کفری بە ناونیشانی (گەنج و پەیام).

سیمینارەكە بە پێشكەشكردنی چەند ووتەیەک لەسەر کار و پڕۆژە و چالاكییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار كرا لەسەر گەنج کە لەلایەن به‌رپرسی ده‌سته‌ی كفری (مامۆستا موحه‌ممه‌د ئەحمەد) پێشكەشكرا و دواتر به‌ڕێز (مامۆستا سەباح کفری) سیمینارەكەی.

له‌ ووته‌كانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر گەنجێتی لە چییدا به‌سه‌ر ببه‌یت و کاتەکانمان بە چیی پڕ بکەینەوە، هەروەها باسی کێشە و گرفتەکانی دەست بە تاڵی گەنج نەبوونی پلان پڕۆژە بۆ پێگەیاندنی لاوان بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا کە باڵی کێشاوە بەسەر گەنجانی وڵاتەکەماندا.

 

وەڵامێک بنووسە