توێژینەوە

شایەتیەكی مەزنی پرۆفیسۆرێك

1.04Kبینین

پڕۆفیسۆر جێمس جێنز كە زانای بواری فەلەك و فیزیایە و بەریتانیەو ساڵی 1946 كۆچی دوایی كردووە وچەندەها دۆزینەوەو بۆچوونی زانستی هەیە و بەناویەوە تۆماركراون، وەك یاسای فیزیایی رایلی جێنز، وبیردۆزی بارستایی جێنز كەباسی دروستبوونی ئەستێرە دەكات و، هەروەها (فوهە) دەمێكی چاڵێكی گەورە لەسەر مانگ و یەكێكیش لەسەر مەریخ دۆزرایەوەو بەناوی ئەمەوە ناونرا.

كتێبێكی گرنگیشی هەیە بەناوی (الفیزیا‌ء والفلسفة).

پڕۆفیسۆر عینایەتوالله ی المشرقی، كەساڵی 1963 كۆچی دوایی كردووەو لەتەمەنی 19 ساڵیدا لەهیند لەماتماتیكدا ماجستێری هێناوە لەساڵی 1907دا، زانایەكی گەورەیەو ئەچێت بۆ بەریتانیا لە زانكۆی كامبردج خوێندنی باڵا تەواو بكات، رۆژێك لەساڵی 1909 لەماڵەوە دێتەدەرێ‌ بۆ كارێك، پڕۆفیسۆر سێر جێمس جێنز دەبینیت كە چەترێك و ئینجیلێكی لەبن باڵدایەو بارانیش دەبارێ‌ و دەڕوات بەرەو كەنیسە، عینایەتوالله سەلامی لێدەكات وەڵامی ناداتەوە، جارێكی تر سەلامی لێدەكاتەوە، ئەڵێ‌: فەرموو چیت دەوێت؟ ئەڵێ‌: یەكەم بارانە بۆ چەترەكە هەڵنادەیت؟ دووەم زانایەكی گەورەی وەك تۆ بۆ دەچیت بۆ كەنیسە؟

ئەویش سوپاسی دەكات و چەترەكە هەڵئەدات و بۆ پرسیاری دووەمیش ئەڵێ‌ ئێوارە سەعات چوار وەرە بۆ ماڵەوە بۆلام.

ئێوارە كەئەچێت لەهۆڵەكەیدا كەتەختە رەشێكی تیابوو هەندێ‌ هاوكێشەی نووسی و كەوتە باسی فەلەك و ئەستێرەكان و گەورەیی خواو فرمێسك بەچاوەكانیدا دەهاتە خوارەوەو دەستی ئەلەرزین و وتی: ئەی عینایەتوالله، كاتێ‌ سەیری جوانی دروستكراوەكانی خواو بوونەوەر دەكەم هەموو لەشم لەبەر گەورەیی خوادا ئەلەرزێت و كاتێك ئەچەمێمەوە بۆ خواو ئەڵێم تۆ گەورەو مەزنیت، هەموو گیانم تەئیدم دەكەن لەو دوعایەداو هەست بەئارامی ئاسوودەییەكی گەورە دەكەم هەزار ئەوەندەی ئەوەی كەخەڵكی هەستی پێدەكەن.

ئنجا وتی: من پەنجا ساڵە لەبواری فیزیاو فەلەكدا كاردەكەم و گەیشتوومەتە ئەوەی كە بەڕاستی زاناكانن لەخوا ئەترسن.

ئێستا دەزانی من بۆ دەچم بۆ كەنیسە؟

عینایەتواللەش وتی: جائەوە لە قورئانەكەی ئێمەدا هاتووەو ئایەتەكەی پێوت (انما یخشی اللهَ من عباده العلما‌ءُ)، پرۆفیسۆر جێمس هاواری كرد، چۆن شتی وادەبێت، ئەگەر راستە ئەوە لەقورئاندا هەیە، ئەم شایەتیە لەمنەوە بنووسە: محمدێكی نەخوێندەوار ئەم نهێنیە گەورەیە چوزانێت ئەگەر خوا فێری نەكات، كەواتە قورئان وەحیەو خوا ناردویەتیە خوارەوە بۆسەر محمد.

وەڵامێک بنووسە