هەمەرەنگ

له‌به‌ر خوا سووخۆری نه‌كرد

838بینین

دكتۆر محمد راتب نابلسی لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا ئەڵێت: ‏‏وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا‏ (3) (سورة: الطلاق)

دوكاندارێك ئەناسم لەسوریا پێش بیست ساڵ ویستی خانوویەك بكڕێت كەبایی 35,000 لیرە بوو، خاوەنەكەی سەفەری ئەكردو زۆر پەلەی بوو ئەیدا بە 25,000 لیرە، ئەمیش تەنها 15,000 لیرەی هەبوو بۆیە ویستی لەرێی بانقەوە پارەكە تەواو بكات، بەڕێوەبەری بانقیش ئەیناسی، پێی وت: برام تۆ پیاوێكی خواناسی ئەو پارەیەی وەری دەگریت سووی ئەچێتەسەر، لەبەر خوا وەری نەگرت، كە گەڕایەوە دوكانەكەی برادەرێكی چاوەڕێی دەكرد وتی: ئەوە لەكوێیت نیوسەعاتە چاوەڕێت ئەكەم؟ وتی: بۆچی؟ وتی: ئەچم بۆ وڵاتانی كەنداو بۆ دووساڵ ئەم پارەیەم هەیە هێناومە بەئەمانەت لات بێت، ئیشوكاری خۆتی پێ‌ مەیسەر بكە تا دێمەوە، پارەكە سەد هەزار لیرەبوو، لەكاتێكدا ئەم پەكی لە دە هەزار لیرە كەوتبوو.

وەڵامێک بنووسە