ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئاهەنگى کۆتایی هاتنى خولى گوڵەکانى ژیارى دەستەى سیروان بەڕێوەچوو

344بینین

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/09/07 لە ئینستتیوتى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیى/ لقى هەڵەبجە/ دەستەى سیروان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی گوڵەکانی ژیاری سازکرد. ئاهەنگەکە لە بینای دەستەی سیروانی ئینستتیوتی ژیار بە بەشداری دایک و باوکانی منداڵانى بەشداربووى خولى گوڵەکانی ژیار و بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار (م.عەدنان نوری) و مامۆستایانی خولەکە بەڕێوەچوو. پاش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز. ووتەی بەخێرهاتن و وتاری نوێنەری دایکان و باوکان پێشکەشکرا. لە پاش پێشکەشکردنی سوپاسنامە بە سەرپەرشتیار و مامۆستایانی خولەکە، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربووانی خولی گوڵەکانی ژیار. هەر لەو ئاهەنگەدا خەڵات دابەشکرا بەسەر ٣ بەشداربووی پێشبڕکێی سورەتی الملک-دا کە لە مانگی ڕەمەزاندا لەلایەن دەستەی سیروانی ئینستتیوتی ژیارەوە سازکرا بوو. شایانی باسە لەگەڵ خۆشی و شادی منداڵانی بەشداربووی گوڵەکانی ژیاردا دایکان و باوکان دەستخۆشی و پێزانینیان هەبوو بۆ سەرپەرشتیار و مامۆستایانی خولەکە و هیوای بەردەوامی ئەو جۆرە خولانەیان دەخواست.

 

وەڵامێک بنووسە