سیمینارگەلەری

ئینستتیوتی ژیار و دەزگای خانەی بەیان بە هاوبەشی لە شاری ڕانیە پانێلێکیان سازکرد

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

367بینین

 

ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لقی ڕاپەڕین، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خانەی بەیان بۆ پێگەیاندن و کاروباری کۆمەڵایەتی نوسینگەی ڕاپەڕین، هەستان بە سازدانی پانێلێک لە ژێر ناوی (مامەڵە ڕیبەوی و دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕوانگەی شەرعی و ئابوورییەوە) بۆ بەڕێزان (پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید موحه‌ممه‌د ساڵح و دکتۆر حه‌سه‌ن موحه‌ممه‌د پشدەری).

لە بەشی یەکەمی پانێڵەکەدا (پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید موحه‌ممه‌د ساڵح) مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار، بە ووردی و بە پێی زانست و بەرەو پێشچوونی ژیان و ئاڵوگۆڕە ئابووری و بازرگانییەکان لە ڕوانگەی شەرع و ئەو مەرج و ڕێ و شوێنانەی پێویستە لە هەر مامەڵە و ئاڵوگۆڕێکی دراودا هەبن وەکو دراو بەدراو واتە دەست بە دەست بۆ ئەوەی شەرع ڕێگەی پێبدات ڕوونکردەوە.

هەروەها تیشکی خستەسەر مێژووی سەرهەڵدانی و لایەنە ئابووریەکانی دراوی ئەلیکترۆنی و جۆرەکانی و شاراوەیی و نادیاری سەرچاوەکەیی و بەکارهێنانی دراوی (بتکۆین) لە بازاڕی ڕەش و ئەوانەی کاری هاک و مامەڵەی ماددە هۆشبەرەکان و پڕۆسەی نایاسایی سپیکردنەوەی پارە ئەنجام دەدەن، هەروەها ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئەم دراوە هیچ زەمانەت و دواڕۆژێکی دیاریکراوی نییە و هیچ وڵات و بانکێکی ناوەندی پشتگیری ناکات و قەرەبوو ناکرێتەوە لە حاڵەتی شکستهێنانی. ڕوونیشیکردەوە کە ئەم مامەڵەیە شەرع ڕێگەی پێنادات.

لە بەشی دووەمی پانێلەکەدا (دکتۆر حسن محمد پشدەری) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فه‌توا لە هەرێمی کوردستان، بەوردی و بە ڕوونی قسەی دەربارەی ڕیبا و جۆرەکانی و حەرام بوونی بە دەقی ڕاستەوخۆی قورئان و سوننەت کرد.

هه‌روه‌ها تیشکی خستەسەر ئەوەی مامەڵە و بازرگانی ئەمڕۆ کە تەپ و تۆز و تارمایی ڕیبای بەسەرەوەیە و خاوەن پارە و بانکەکان قازانج دەکەن و پارە لە دەستی هەژارەکاندا نەماوە.

ئەوەشی ڕوونکردەوە کە پیشەسازی بەرە و کزی دەڕوات و بازاڕ گران دەبێت و سەرمایەدارەکان بازاڕ قۆرخ دەکەن و لە ئەنجامی ڕیبا خۆریدا پارە بە بەتاڵ و بێ ڕەنج و ماندووبوون بە دەست دێت و خەڵک پشت سارد دەبێت لە کار و پیشە و واز لە کارکردن دەهێنێت.

هه‌روه‌ها باسی کڕین و فرۆشتنی سەیارە و شمەکی کرد بە قیست و بەشداری بانکەکان و لایەنی سێیەم و شەرعی بوون و ڕێگاپێدان و قەدەغەکردنی لە ڕوانگەی شەرعەوە.

جێگای باسە خەڵکێکی زۆر بە خۆشحاڵییەوە ئامادەی پانێلەکە بوون.

 

وەڵامێک بنووسە