خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

خولێکی ڕاگەیاندن لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کرایەوە

نووسه‌ر: محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د مه‌مه‌ند

267بینین

 

ڕۆژی پێنج شەممە 2020/12/31، سەعات 02:00 بۆ 04:00 ی دوای نیوەڕۆی لقی پشدەر بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن خولێکی ڕاگەیاندنی کردەوە، کە پێکهاتبوو لە دوو وانە، وانەی یەکەم چۆنیەتی هەواڵ نووسین، وانەکەی دوومیان وێنەگرتن بەشێوەی فۆتۆو و ڤیدیۆیی بوو.

وانەکان لەلایەن مامۆستای بە ئەزموون “ڕێبوار حسێن” وە وترانەوە، بە بەشداری (17) فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز.

لە کۆتاییشدا فێرخوازان وێڕای دەستخۆشی لە لقی پشدەر هیوایان خواست کە بەردەوام بن لە کردنەوەی ئەو جۆرە خولانە بۆ خزمەتی شارەکە، پاشان بەرپرسی لقیش زۆر سوپاسی (مامۆستا ڕێبوار)ی کردوو، سوپاسنامەی لقی بەخشییە بەڕێزیان بە بۆنەی ئەو کارە دڵسۆزیەی کە بێ بەرامبەر ئه‌نجامیدا.

 

وەڵامێک بنووسە