سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار پێشوازی کرد لە ڕێکخراوی (بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب)

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

1.32Kبینین

 

ڕۆژی ١٠/١٠/٢٠٢٠ بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار پێشوازی کرد لە ڕێکخراوی (بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب) کە ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیریە و هانی خەڵک دەدات بۆ خوێندنەوەی کتێب و هەوڵی ئەو ڕێکخراوە بۆ برەودانە بە خوێندنەوە و گەیاندنی کتێب بە هەموو ڕێکخراوە ڕۆشنبیری و ناوەندە مەعریفی و ئەکادیمیەکان.

لە دیدارەکەدا وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی کتێب لە وشیارکردنەوە و بە ئاگا هێنانەوەی کۆمەڵگا و بە کلتورکردنی خوێندنەوە، ڕێکخراوەکە هەستا بە بەخشینی سەد کتێب بە کتێبخانەی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار لە بوار و ناونیشانی جیاواز.

ستافی ڕێکخراوەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا ئەیوب شەریعە بەرپرسی ڕێکخراو و مامۆستا شاخەوان و مامۆستا عبدالرحمن و مامۆستا سعداللە ئەندامانی ڕێکخراو.

وەڵامێک بنووسە