گەلەریهەواڵ و چالاکی

له‌لقی ڕاپه‌ڕین بۆ دوانزه‌یه‌‌مین جار دیداری كتێب به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

556بینین

دیداری کتێب یەکێکە لە چالاکیەکانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپەڕین، کۆمەڵێک خوێنەر و ڕۆشنبیری دەڤەرەکە بەشدارن تێیدا و ماوە ماوە خوێندنەوە بۆ کتێبێکی دیاریکرا و لە بوارە جیاجیاکان دەکرێت.

ئەمڕۆ دیداری ژمارە ١٢ی ئەنجامدا، تێیدا خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن کرا بۆ ناوەرۆکی کتێبی (تصرفات الرسول ﷺ بالٲمامة، الدلالات المنهجية والتشريعية) له‌نووسینی: دکتۆر و سیاسەتمەتداری مەغریبی “سعد الدين العثماني” کە پسپۆڕ و شارەزای شەریعەت و ئەکادیمیستێكی بە ئاگاو پیاوی دەوڵەتدارییە.

ناوەرۆکی کتێبەکەی باسی هەڵوێستەکانی پێشەوایەتی پێغەمبەری خوا ﷺ دەکات، پەیوەندی بەسیاسەت و بەڕێوەبردنەوە هەیە، نووسەر ووردبین و دووربین بووە لە پۆڵێنکردنی فەرموودەکان ئەوەی پەیوەندی بەوەحیی و ئەوەی پەیوەندی بە هەڵوێستەکانیەوە هەیە وەکو پێشەوا و سەرکردە و دادوەر و…هتد. کتێبەکە قەبارەیەکی مامناوەندی هەیە و ١٠١ لاپەڕەیە.

بۆ زانیاری و تێگەیشتنی زیاتر لە پێگەی فەرموودە و قووڵبوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر لە هەڵسوکەوتەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ و ڕاستکردنەوەی زۆرێک لە تێگەیشتنە هەڵەکان دەربارەی فەرموودە، خوێندنەوەی ئەو کتێبە زەرورەتێکی هەنوکەیی و سەردەمییە.

 

وەڵامێک بنووسە