ئاهەنگی دەرچوونگەلەریهەواڵ و چالاکی

لە لقی ڕاپەڕین خولی پەروەردەیی (نوری دواڕۆژ) بەڕێوەچوو

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

960بینین

 

لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروه‌ردە و گەشەپێدانی مرۆیی خولی پەروەردەیی (نوری دواڕۆژ) بەڕێوەچوو.

خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند و لە ٥/٩/٢٠٢٠ دەستیپێکرد و کۆمەڵێک وانەی پەروەردەیی و فێرکاری لەخۆگرتبوو کە پێکهاتبوون لە (بیروباوەڕ، چیرۆکی پێغەمبەران، ئادابەکان، زمانی ئینگلیزی).

وانەکان لەلایەن مامۆستایان: (شاگوڵ مەغدید، لاڤین لوقمان، سەحەر جەبار، سەناریا مینە) گوترانەوە.

لەکۆتایی خولەکە لەڕۆژی ٢٦/١١/٢٠٢٠ ئاهەنگێک سازکرا و بڕوانامە بەتێکڕای بەشداربووان بەخشرا، مامۆستا (مەلیحە زاهیر) ئەندامی بەشی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستیی لە ئاهەنگەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی گرنگی ئەو جۆرە خولانەکەی کردو کۆمەڵێک مامۆستای دیكه‌ش ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.

 

وەڵامێک بنووسە