سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ دایك و باوكى خوێندكارانی خولی زستانه‌ی (پێگه‌یاندنی نه‌وجه‌وانان) له‌ لقی پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو‌

نوسه‌ر: چیا عومەر

462بینین

ڕۆژی شەممە ٢٣-١-٢٠٢١ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەر لەبەیانی بەڕێز دکتۆر بەختیار تاڵەبانی سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (هونەری پەروەردەی تەندروست) بۆ دایکان و باوکانی خولی زستانەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) و چەند ئەندامێکی ئینستتیوتی ژیار له سنووری لقی پشدەر سازکرد.

جێی ئاماژەیە سیمینارەکە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند و بەڕێزیان بە ووردی باسیان لە هونەری پەروەردەی نەوەیەکی تەندرووست بۆ کۆمەڵگە کرد و ئامادەبووانیش بە باشی گوێیان بۆ گرت و سوپاسی بەڕێز دکتۆر بەختیاریان کرد كه‌ به‌ شێوازێكی زانستی و په‌روه‌رده‌یی سیمیناره‌كه‌ی پێشكه‌شكرد.

لە کۆتاییدا بەڕێز بەرپرسی لق و بەڕێوەبەری خول هەندێك سەرنج و تێبینیان له بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولی زستانە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، ئەوانیش دەستخۆشی زۆریان بۆ لقی پشدەر هەبوو کە بەردەوام لە خزمەتی ڕۆڵەکانی دەڤەرەکە پڕۆژەی جوان و بە سوود پێشکەشدەکەن و هیوای بەردەوامیان بۆ خواستن.

وە بڕیاریاندا خولی خوێندنەوە و‌ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز له‌ لقه‌كه‌دا بەردەوامی هەبێت.

وەڵامێک بنووسە