سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمیناری (خاڵە سەرەکییەکان کامانەن بۆ سەرکەوتن لە ژیاندا؟) له‌ لقی پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: چیا عومەر

661بینین

ڕۆژی شەممە ٢٣-١-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٣٠ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (خاڵە سەرەکییەکان کامانەن بۆ سەرکەوتن لە ژیاندا؟) بۆ بەڕێز دکتۆر بەختیار تاڵەبانی سازکرد، کە تیایدا فێرخوازانی خولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعییەکان و پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ژیار لە پشدەر ئامادەیبوون و ماوەی کاتژمێرێکی خایاند.

جێی ئاماژەیە، بەڕێز دکتۆر بەختیار بە ووردی باسی ئەو خاڵە سەرەکییانەی کرد کە دەبنە هۆکاری سەرکەوتنی مرۆڤ لە ژیاندا و ئامادەبووانیش بە تامەزرۆییەوە گوێیان بۆ گرت و لە کۆتاییشدا سوپاس و دەستخۆشی زۆریان پێشکەشکرد.

وەڵامێک بنووسە