خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

خولی زستانەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) له‌ لقی پشده‌ر ده‌كرێته‌وه‌

نووسه‌ر: چیا عومه‌ر

583بینین

لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بە بەشداری (٦٦) فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز خولی زستانەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) دەکاتەوە.

شایەنی باسە بەڕێوەبەر و هەشت مامۆستا تێیدا بەشدارن و سەرەڕای وانەی پەروەردەیی هەریەك لە وانەکانی (قورئانی پیرۆز، فەرموودە، بیروباوەڕی ئیسلامی، فقهی ئیسلامی، فێربوونی زمانی عەرەبی، فێربوونی زمانی ئینگلیزی) بە پێنج قۆناغی جیاواز دەخوێنن.

هەفتەی دوو ڕۆژ دەوام دەکەن و کۆی ڕۆژەکانی دەوامی خولەکه حەڤدە ڕۆژ دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا، لە ٨-١٢-٢٠٢٠ دەستی پێکردووەو تا ٨-٣-٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.
شایانی باسە، مامۆستایانی خولەکە ڕاهێنراون و ئەزموونی وانە وتنەوەی باشیان هەیەو خۆبەخشانەو سەرکەوتوانە وانەکان دەڵێنەوەو فێرخوازەکانیش زیرەکی قوتابخانەکانن.

 

وەڵامێک بنووسە