چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار خێوەتگەی بەختەوەری خێزانی بۆ دەستەیەك لە خوشكان كردەوە

نووسه‌ر: كاروان كامیل

1.26Kبینین

 

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ۲۰۲۰/۱۲/۲٤ لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار لە کارێکی ناوازەدا خێوەتگەیەکی بۆ دەستەیەک لە خوشکان ئەنجامدا كە نزیڪەی (۷٥) بەشداربوو بوون.

سەرەتای خێوەتگەكە بە قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد و پاشان (م. عه‌دنان نووری) بەرپرسی لقی هەڵەبجە وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.

لە خێوەتگەكەدا چوار سیمینار لەلایەن مامۆستایانی زانكۆ و بانگخوازانەوە پێشکەشکران كە پێكهاتبوون لە بابەتەكانی:

۱- (كاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر خێزان) بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح.
۲- (خێزانی بەختەوەر بناغەی کۆمەڵگەیەكی بەختەوەر) بۆ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌دەر د. هاشم عومه‌ر.
۳- (بەختەوەری چییە؟ هۆکارەكانی بەختەوەری خێزان كامانەن) بۆ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. كامل شارباژێڕی.
٤- (ئامانج لە پێكهێنانی خێزان) بۆ بەڕێز م. عه‌لی ساڵح.

جێی ئاماژەیە خێوەتگەکە لەلایەن ئەندازیار مەڕوە باقی بەڕێوەبرا و لە كۆتایی خێوەتگەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خێوەتگەی بەختەوەری خێزانی.

وەڵامێک بنووسە