پێشبڕكێگەلەریهەواڵ و چالاکی

تاقیكردنه‌وه‌ی پێشبڕكێی (لەبەركردنی چل گوڵ) له‌لقی پشده‌ر ئه‌نجامدرا

نوسه‌ر: سنور محمد

897بینین

 

لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی به‌شی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی پێشبڕكێی (لەبەركردنی چل گوڵ) كە بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی محمد ﷺ له مانگی مەولوددا، تاقیکردنەوەی پێشبڕكێیه‌كه‌ ئەنجامدرا، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌خوشكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

جێگای باسە، پڕۆژەکه تایبەت بوو بەخوشکان و بریتی بوو لە لەبەرکردنی چل فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان، کە لەڕۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٤ ناونوسین دەستیپێكرد و لهڕۆژی شەممە ٢٠٢٠/١١/١٤ کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکه لەلقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.

وەڵامێک بنووسە