چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

پڕۆژەی “دیداری کتێب” لە لقی گەرمیان به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: عبدالله‌ مه‌سعود

1.27Kبینین

 

دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەی خوێندنەوەی کتێب لەلایەن بەشی گەنجانی لقی گه‌رمیانی ئینستتیوتی ژیار لەژێر ناوی (دیداری کتێب)، ڕۆژی شەممە بەرواری ١٤/١١/٢٠٢٠ یەکەم دانیشتنی دیدارەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجی خوێنەر بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە ٣٠ کەس ئامادەی بوون.

سەرەتای دانیشتنەکە بە ناساندنی پرۆژەکە دەستیپێکردو دواتر دەستکرا بەگفتوگۆ و تاوتوێکردنی یەکەم کتێب، کە بریتی بوو لە کتێبی “پوختەی پایەکانی ئیمان” لە نوسینی م. کاوان کوردی و ئامادەبووان لەڕوانگەی تێگەیشتنی هزری خۆیان بۆ ناوەڕۆکی کتێبەکە کورتەیەکیان باسکرد. لە کۆتایشدا کتێبی (چۆن بانگەوازی خەڵک بکەین)، لە نوسینی محمد قوتب بۆ دیداری داهاتوو دیاریکرا.

پرۆژەی دیداری کتێب، پرۆژەیەکی نوێی بەشی گەنجانی لقی گەرمیانە و دوو هەفتە جارێک کتێبێک دیاری دەکرێت و ماوەیەکی دیاریکراو دادەنرێت بۆ خوێندنەوەی و لەپاش تەواوبوونی ماوەکەش، لە بینای ڕێکخراو خوێنەری کتێبەکان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ و شیکرنەوەی هاوبەش بۆ کتێبەکە دەکەن.

ئامانج لەم پڕۆژەیەش، پێگەیاندنی نەوەیەک لەگەنجی موسوڵمان و هۆشیار و خاوەن ئیرادە، کە بتوانێت پارسەنگانە خۆی و دەوروبەری، پەروەردە و ئاڕاستە بکات.

وەڵامێک بنووسە