هەمەرەنگ

چیرۆكی ئه‌م مینبه‌ره‌ ده‌زانیت؟

1.12Kبینین

كێ‌ ئەم بوونەوەرە بەڕێوەدەبات؟ فەرمان فەرمانی كێیە؟ بێگومان خوا، دەی كەواتە باخۆمان بدەینە دەست خوا، ئەومان بەسە. (وكفی باللە وكیلا).

نورەدین زەنكی رووبەڕووی سوپایەكی زۆری خاچپەرستان بووبووەوە، دەیویست فرسەت بهێنێت و پاشەكشە بەسوپاكەی بكات، چووە سوجدەوەو دوعای كرد (اللهم انصر عبدك نورالدین الكلب).

سبحان اللە بارانێكی زۆر باری و نەیتوانی پاشەكشە بكات، سەربازێكی هات و وتی: خەوم بینیوە بە خۆشەویستەوە بەهۆی دوعاكەتەوە سەردەكەوین.

دوژمن ترسان حسابی ئەوەیان كرد گوایە ئیمداداتی بۆ هاتووە بۆیە نەكشاوەتەوە ونورەدینیش بەعەزیمەتێكی پۆڵاینەوە پەلاماری دان و خوا بەفەزڵی خۆی سەریخستن و وەعدەكەی خوا هاتەدی (كم من فئة قلیلة غلبت فئة كثیرة باذن الله).

نورەدین مینبەرێكی نایابی بەباشترین وەستا دروستكرد لەشاری حەڵەب و وتی: كەفەتحی قودسم كرد دەیبەمە قودسەوە، ئەوەبوو ئەو كۆچی دوایی كردو صلاح الدین توانی لەشەوی ئیسراو میعراجدا پاش ئەوەی فەتحی كردەوە مینبەرەكە بباتە قودسەوە.

وێنەی مینبەرەكە….

وەڵامێک بنووسە