توێژینەوە

هه‌ڵێنجان | به‌شی سێیه‌م

834بینین

(يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ)
ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە، گەر ئێوە لەکاتی دانیشتن و کۆر و مەجلیسەکانتاندا پێتان وترا جێگا بۆکەسانی تریش فراوان کەن، ئەوا ئێوەش جێیان بکەنەوە، خواش بۆتان گوشاد ئەکا و پاداشتی فراوانیتان ئەداتەوە.

گەر هەڵێنجانێک لە برگەی(يفسح الله لكم)گەر سەرنج بدەین هۆی دابەزین و هاتنە خوارەوەی ئەم فەرمایشە بابەت گەلێکی جودایە لەگەڵ هەڵێنجانەکەی ئێمەدا، بەڵام بابەت گەلێکی تر لە خۆ ئەگری هەروەک ئیمامی قورطبی لەتەفسیرەکەی ئاماژەی پێداوە، با گۆرەکانمان فراون بکەین بە بە فراوانکردنی دڵمان، گەر تۆ دڵت بۆ برایەک یا ئازیزێکت فروان وان بکەی، کارەکانی بۆرایەڵە بکەی، حەز و خولیایی بۆ زیا بکەی، خوای موتەعال پردی سیرات و سێبەری مەعشەر و دڵی خەڵکانت بۆ فراوان ئەکا و راز و نیازەکانت نەوەک بۆ جێبەجێ ئەکا بەڵکو فەر و رەحمەتی خۆیت بەفراوانی و بێ ژوومار بە نسیب ئەکا.

وەڵامێک بنووسە