توێژینەوە

ماكرۆن و هاوشێوەكانی | بەشی یەكەم

297بینین

 

قورئان ئەفەرموێ كێشمەكێشی نێوان هەق و ناهەق تا قیامەت بەردەوام ئەبێت (وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا…217 البقرة) واتە بەردەوام ئەجەنگن لەگەڵتان تائەگەربۆیان بچێتە سەر لەدین وەرتانگێڕن. بۆ ئەمەش سەرو ماڵ بەختدەكەن (إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ (36) الانفال). ئێستا ساڵانە زیاتر لە 360 ملیار دۆلار بۆ مژدەدان كۆدەكرێتەوە كەرۆژی ملیارێك دەكات، تەنانەت لەئەفەریقا فڕۆكەی هێلیكۆپتەر لەخزمەتی قەشەكاندایە كەچی بەو هەموو تواناو ئیمكانیەتەیانەوە نەیانتوانی بەهێندەی دكتۆر عبدالرحمان سمیط رۆڵ ببینن كەبە ئیمكانیاتی كەمەوە یانزە ملیۆن و نیو كەسی موسڵمان كرد لەسی ساڵدا.

ناحەزان هەموو هۆكارەكانی سەردەم لەخزمەتیاندایە ووڵاتانی زلهێز پاڵپشتیان ئەكەن ، ئنجا بەوەشەوە بەڵگەكانیان وەك تەونی جاڵجاڵۆكەیەو خۆی ناگرێت ، ئاخر باشە ئەوان ئەڵێن ئیسلام و قورئان یاسای بیابانەو بەكەڵكی ئەم زەمانە نایەت ،دەی باشە بێزەحمەت وەرن بەرنامەی جێگرەوەی ئیسلام چیە فەرموون ئەوە ئەرزو ئەوەگەز ، دیارە هیچیان نیە ، ئەگەر ژیاری رۆژئاوا بە بەدیل ئەزانن ، ئاخر خۆ وا ئاگربەربۆتە گیانیان نازانن چیبكەن ئەو هەموو ئەوروپیە موسڵمان ئەبن و ئەترسن لەداهاتوودا نەخشەی جیهان بگۆڕێت و ئەوروپا هەموو موسڵمان ببن.

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: زۆرجار ئەوەی ناحەزان بڵاوی ئەكەنەوە ئەبێتە مایەی هیدایەت ، ئەندازیارێك بەناوی ئەمیر هەفتەی یەك دووئیمیەلی بۆدەناردم و وەڵامم ئەدایەوە چاوەڕێ‌ بووم موسڵمان بێت ، كەچی ساڵ ونیوێك دەنگی نەما ، دوای ئەوە نامەیەكی ناردو وتی:كاتی ئەوەهاتووە بتبینم ،هات بۆنووسینگەكەم لەقاهیرەو وتی: ساڵ ونیوێكە سەیری زەكەریابوتروس ئەكەم لەگەڵ وەڵامەكانی تۆدا ، ئیتر گەیشتومەتە قەناعەتی تەواوئەمەوێت موسڵمان بم.

برادەرێك خوشكەكەی موسڵمان بوو لەقاهیرەو لەتاو خێزانەكەی ناچاربوو بەجیا بژی ، كتێبی (خلق المسلم)ی (محمد غەزالی) دا بەبراكەی كەئەفسەربوو ئەویش موسڵمان بوو ، ئنجا چوونە لای دایكیان وپێیان وت: دایە ئێمەهاتووین پێت بڵیین بەڕاستی شوێن دینی مەریەم و مەسیح بكەوە سەلامی خوایان لێبێت، دایە تۆ كە ئەبیتە موسڵمان پێغەمبەرموحەممەدت دەست ئەكەوێ‌ وحەزرەتی مەسیحیش لەدەست نادەیت ..دیارە دایكیان پێویست بوو ئاوا قسەی لەگەڵ بكەن چونكە ئاین گۆڕین ئاسان نیە.

ئاخر ئینجیل لەسەدا شانزەی كەلامی خوایە بەشایەتی دووسەد زانای ئەوروپی بوارەجیاجیاكان، ئنجا هەرچی پیرۆزیە بۆخواو پێغەمبەرانی نەیانهێشتۆتەوە ، ئاخر كەی رەوای هەقە كە تیا هاتووە گوایە حەزرەتی یەعقوب (حاشاوابێت) تابەیانی زۆرانبازی لەگەڵ خوادا كردووەو وتوویەتی وازت لێناهێنم هەتا پیرۆزم نەكەی ، ئەوەی ئەوان باسی دەكەن چ خوایەكە؟؟بەوهەموو كەموكورتیەی هەیان گومان لای ئێمە دروست ئەكەن و شەوورۆژ خەریكن (بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا.السبأ 33 ).تكایە ماویەتی.

نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان

وەڵامێک بنووسە