فیستیڤاڵگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئینستتیوتی ژیار به‌شدارێکی سەرەکی فیستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بوو

نووسه‌ر: كاروان كامیل

388بینین
 
شەشەمین فیستیڤاڵى هەنارو پاییزى هەڵەبجە بە بەشداریی نزیکەی 600 جووتیار و خاوەن بەرهەم بەزیاتر لە 150 جۆر بەروبوومەوە بەڕێوەچوو.
 
لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار وەک به‌شدارێكی سەرەکی فیستیڤاڵی هەنارو بەرهەمە خۆماڵیەکانی هەڵەبجە، ئاماده‌كارێكی کارای شەشەمین فیستیڤاڵ بوو بۆ ناساندن و گەشەپێدانی بەرهەمە خۆماڵیەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەوه‌ ڕێكخرابوو.
 
هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان: “م. عیرفان ئه‌مین” بەرپرسی پەیوەندییەکانی لق و “ڕاوێژ عه‌دنان” و “بیلال نه‌جمه‌دین” ئەندامانی ئینستتیوتی ژیار نوێنەری لقی هه‌ڵه‌بجه‌ بوون.
 
شایانی وتنە ڤیستیڤاڵی ئەمساڵ نزیکەی 120 تا 150 هەزار كه‌س لەشارەکانی کوردستان ئامادەی بوون و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ له‌ (31/30/29)ی مانگی 10 بەردەوام بوو.
 
هه‌روه‌ها ئەم فیستیڤاڵەش تاکە فیستیڤاڵێکە لەئاستی هەرێم و عێراقدا بەو شێوەیه‌ گرنگی بەبەرهەمی خۆماڵی بدات و کار لەسەر بازاڕسازی بەرهەمی خۆماڵی بکات، کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی له‌سنووره‌كه‌دا بۆ شەشەمین ساڵە لەسەر یەک ڕێكیده‌خه‌ن.
 
بڕیار وایه‌ بۆ ساڵانی ئاینده‌ش فیستیڤاڵی هه‌نارو پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وام بێت و گرنگی زیاتری پێبدرێت.

وەڵامێک بنووسە