سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ئینستتیوتی ژیار لە پشدەر سیمینارێك پێشکەشدەکات

نووسه‌ر: سكاڵا عه‌لی

506بینین

 

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ئینستتیوتی ژیار لە پشدەر ڕۆژی سێ شەممە 14-7-2020 زۆر بەڕێز خاتوو ڕاژان عه‌لی – ئەندامی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر، هەستا بەئەنجامدانی سیمینارێك به‌ناونیشانی (نیوەی لەشساغی مرۆڤ لە ددانی دایە) بە مەبەستی پێدانی ڕێنمای تەندروستی بۆ فێرخوازانی (خولی هاوینەی پێگەیاندنی نەوجەوانانی کچان).

سیمیناره‌كه‌ له‌چه‌ند باسێك پێكهاتبوون له‌وانه‌:
– بۆچی پێویستە ددانەکانمان بشۆین؟
– چۆن بتوانین بە باشترین شێواز ددانەکانمان بشۆین؟
– شوێنی گەشەکردنی بەکتریاکان کوێیە لە ناو دەم؟

جگە لەم بابەتەش، چەند بابەتێکی تری تەندروستی پێشکەش کرد وەکو:
– خواردنەوەی ئاو بۆچی باشە بە دانیشتنەوە بێت؟
وە بۆچی باشترە لە ڕووی تەندروستیەوە بەشەو نینۆك نەکەین؟

بەهیوای ئەوەی فێرخوازان سوودیان لەم بابەتە تەندروستیانە وەرگرتبێت.

وەڵامێک بنووسە