پێشبڕكێگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشده‌ر خه‌ڵاتی به‌ژداربووانی پێشبڕکێی (پرسیارو وەڵامی شەرعی) كرد

1.1Kبینین

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٦/٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بەئامادەبوونی زۆربەی بەژداربووانی پێشبڕکێی (پرسیارو وەڵامی شەرعی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤١ی کۆچی) کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو کەرەنتینەوە بەشێوەی ئۆنلاین لەگروپی مه‌سنجەری لقی پشدەر ئەنجامدرابوو بڕوانامەی دەرچوون و خەڵات بەسەر سەرجەم بەژداربوواندا دابەشکرا که ژمارەیان (٤٢) براو خوشك بوو، سەرەڕای ئەوەش دیاری شایستە بەخشرا بە یەکەم تا پێنجەم.

شایەنی باسە ئەم چالاکیه بەرپرسی لق پێی هەستابوو و بەشێکی دابینکردنی دیاریەکانیش لەسەر ئەرکی خۆی بوو، دوای ئەوەی بەرپرسی لق وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، بڕوانامەو خەڵاتەکان بەسەر بەژداربوواندا دابەشکران.
جێی باسە بەژداربووان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زۆر سودیان لێ بینیوەو دەخوازن هەموو ڕەمەزانێك دووبارە بێتەوە.

نوسینی: سنور محمد

وەڵامێک بنووسە