توێژینەوە

هیواكان مەكوژن

626بینین

لەشاری پەكین لەوڵاتی چین لەئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی ئامادەییدا، مامۆستایەكی ئافرەت وتی: داوای لێبوردن دەكەم ئەگەر ڕای نەرێنیم هەبووبێت بۆ ئامانجی هەندێ‌ لەقوتابیەكانم و بووبمە مایەی ساردبوونەوەیان.

یەكێ‌ لەئامادەبووان كە تەمەنی 29 ساڵ بوو هەستا وتی: كاتێ‌ تۆ كاتی خۆی داوات لێكردین ئامانجمان بنوسین و منیش نووسیم دەمه‌وێت ببمە باشترین یاریزانی كاراتیە، تۆ وتت ئەوت بۆ ناكرێت و ئامانجێكی تر هەڵبژێرە، ئەوە زۆركاری خراپی تێكردم و یەك مانگ خەوی لەچاوم تۆراند.

بەڵام دواتر سەفەرم كرد بۆ تەكساس و لەقاپ شتنەوە دەستم پێكرد تاگەیشتمە ئامانجەكەم، كەوا ئێستا من بروسلیم! بەوەشەوە من لێت دەبوورم و هیوادارم كەسی تر ساردنەكەیتەوە. (لا 143 قوە التفكیر/ ئیبراهیم الفقی).

(دكتۆر ئیبراهیم الفقی ) دەڵێت: لەتافی لاویدا لای چەند دۆستێكم وتم كەدەموێت ببمە پاڵه‌وانی یاری تێنسی میسر، پێكەنین پێم،و وتیان دووسەد یاریزانی بەتوانات لەپێشەوەیە، ساردبوومەوە، خوا محمد حەدیدی راهێنەری بۆ ناردم كەزۆر هانیدام و بەساڵێك ئاواتەكەم هێنایە دی.

هەروەها كەویستم بچم بۆ كەنەدا ساردیان كردمەوەو وتیان: لوتت دەیبەستێت و لێدەبێتەوە، چووم و لوتیشم لێنەبۆوە بگرە زیادیشی كرد.

وەڵامێک بنووسە