سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

بەشی خوشکانی لقی ھەولێر خانەی بێ سەرپەرشتانی بەسەرکردەوە

نووسه‌ر: كارزان ناصحی

854بینین

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/08 بەشی خوشکانی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لە خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێر.

سەرەتا ووتەی خۆناساندن لەلایەن مامۆستا نازدار تاهیر بەرپرسی بەشی خوشکان، پێشکەش کرا.

پاشان سیمینارێک لەسەر (گەورەیی فێربوون و وەرگرتنی زانست) لەلایەن د. جوان حه‌سه‌ن ئەندامی بەشی خوشکان، پێشکەشکرا.

پاشان کێک و شیرینی بەسەر منداڵەکاندا دابەش کرا و دواتر سیمینارێکی تر لەسەر تەندرووستی دەم و ددان لەلایەن د. ئیسرا عبدالله ئەندامی بەشی خوشکان، پێشکەشکرا.

لەکۆتاییدا پشکنینی ددان بۆ سەرجەم منداڵەکان ئەنجامدرا لەلایەن بەڕێزان: د. ژیار شه‌هاب، د. بڕیار موحه‌ممه‌د، د. ئیسرا عبداللە.

 

وەڵامێک بنووسە