کۆڕگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار كۆڕێكی ڕۆشنبیری سازكرد

نووسه‌ر: عبدالله مه‌سعود‌

646بینین

 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2020/12/08 ‌لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازکردنی كۆڕێكی ڕۆشنبیری له‌ هۆڵی ژیار بۆ به‌ڕێز مامۆستا موحەممەد جەلال بەرزنجی، ئەندامی کۆربەندی بانگخوازانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا.

كۆڕه‌كه‌ به‌ناونیشانی “ئیسلام و پێکەوەژیان” به‌ڕێوه‌چوو.

لە ماوەی کۆڕەکەیدا مامۆستا موحەممەد جەلال بەرزنجی باسی لە پێکەوەژیانی پێغەمبەر ﷺ کرد لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەکانی تر لە دەوڵەتی ئیسلامی لە مەدینە و پاراستنی مافەکانیان لە دەستووری مەدینەدا، هەروەها جەختی لە گرنگی پێکەوەژیان کرد لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان، بە خوێندنەوەی چەند سەرژمێریەکی ژمارەی موسوڵمانان لە ئەوروپا کۆتایی بە کۆڕەکە هێنا.

دوای کۆڕەکە بەڕێز مامۆستا موحەممەد جەلال بەرزنجی کتێبێکی نوسراوی خۆی بە ناونیشانی (محمد ﷺ لووتکەی مێژوو) پێشکەشی لقی گەرمیان کرد و دواتریش لقی گەرمیان لە بەرامبەردا کتێبێکی پێشکەش بە مامۆستا کرد.

ئامانج له‌ سازكردنی كۆڕه‌کە، خستنەڕووی مێژووی پڕ سەروەری پێکەوەژیان لە کۆمەڵگا ئیسلامیەکان و گرنگی ڕێزگرتن لە ئایین و نەتەوە و کەمایەتیەکانی تر و پێکەوەژیانێکی ئاشتیانە لە سایەی شەریعەتدا.

وەڵامێک بنووسە