ئاهەنگی دەرچوونگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقى هەولێر ئاهەنگى دەرچوونى بۆ دوو پەیمانگە سازکرد

نووسەر: ئەحمەد حسێن

275بینین

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٦/٦) لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار،
هەڵسا بە ئەنجامدانی ئاهەنگی دەرچوون بۆ هەریەک لە بەشداربوانی خولەکانی (ئیبن صەڵاحی شارەزوی بۆ فەرموودە و زانستەکانیی) و (ئەکادیمیای پێگەیاندنی بانگخوازن)، کە ژمارەیان (٢١) فێرخواز بوو.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، پاشان ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی لق (پ. د. سلێمان سەلیم) پێشکەشکرا.

دواتر ووتەی سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار (پ. د. خالید موحەممەد ساڵح) پێشکەشکرا و هەر بەڕێزیان سوپاس و پێزانینیان دابەش کرد بەسەر بەرپرسی بەشەکانی لقی هەولێری ئینستتیوت.

لە دواییدا ووتاری ئاهەنگ لەلایەن (د. شێرزاد عبدالوهاب) جێگرى سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار خوێندرایەوە، ئینجا سوپاس و پێزانین و خەڵات دابەش کرا بەسەر مامۆستایانی هەردوو خولەکە، دواتر ووتەی بەڕێوەبەری گشتیی خولەکان پێشکەشکرا لەلایەن (د. خالید گەردیی).

لە دواییدا دەستکرا بە دابەشکردنی بڕوانامە و خەڵات بەسەر یەکەمەکان و فێرخوازانی هەردوو خولەکە، ئاهەنگەکە بە ووتەی فێرخواز (دلێر سەعید مەحموود) کە یەکەمی سەر هەردوو خولەکە بوو بە کۆتا هات.

وەڵامێک بنووسە