گەلەریهەواڵ و چالاکی

لە لقی چەمچەماڵ کەرنەڤاڵێکى شایستە بەڕێوەچوو

نووسەر: پشتیوان وەلید

324بینین

 

بەرواری ٤ ـ ٦ ـ ۲۰۲۱ بەشی گەنجانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار لە ژێر ناونیشانی لە خزمەت قورئان دا، بە بەشداری زیاتر لە 400 کچ و کوڕ، ئاهەنگی کۆتایی و سەرکەوتنیان بۆ لە بەرکردنی جوزئی (عم) بە بەشداری بەشێک لە دایک و باوکیان، ئەنجام دا.

کە زیاتر لە 90 بەشداربوو پلەی نمرەکانیان 100 بوو، هەموویان خەڵاتی شایستەکران و سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدرا.

شایانی ئاماژە پێکردنە ئەم پڕۆژەیە لە مانگی ڕەمەزانەوە ڕاگەیاندراوە، یەکەم قۆناغی بە سەرکەوتووی بە پایان گەشت، وا بڕیارە لە نزیکترین کاتدا قۆناغەکانی تری پڕۆژەکە ڕابگەیەندرێت.

 

وەڵامێک بنووسە