گەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار بەشداری ئاهەنگی تاقیكردنەوەی پێشبڕکێی گوڵاوی سەرمۆر کراوی کرد

نووسه‌ر: كاروان كامیل

323بینین

 

ڕۆژی دووشەممە بەرواری ۲۰۲۱/۱/۱۱ (م. عه‌دنان نووری) بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار بەشداری ئاهەنگی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی پێشبڕكێی خوێندنەوەی كتێبی گوڵاوی سەرمۆركراو لەسەر ژیانی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم)ی کرد.

تاقیكردنەوەی پێشبڕکێی كتێبی گوڵاوی سەرمۆركراو لەلایەن زانکۆی هەڵەبجە (بەشی بنەماکانی ئایین) و (ڕێکخراوی النمارق) ڕێکخرابوو لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە، تیایدا لە کۆی ۷۰۰ ناوی نوسراو ۲۲۰ فێرخواز لەهەردوو ڕەگەز توانیان لە کاتی دیاری كراو ئامادەبن و تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن و ۱۰ فێرخواز بوونە یەكەمی تاقیكردنەوەكە و خەڵاتیان بەسەردا دابەشكرا.

 

وەڵامێک بنووسە