گەلەریهەواڵ و چالاکی

به‌شی خوشكانی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار لە پایانی كۆتایی هاتنی زنجیرەی یەكەمی وانەی ئاسایشی ڕۆحدا شەوێكی موناجات و عیرفانیان ساز كرد

نووسه‌ر: كاروان كامیل

318بینین

 

شەوی هەینی لەسەر شەممە بەرواری 2021/01/08 به‌شی خوشكانی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار لە دوای كۆتایی زنجیرەی یەكەمی وانەی (ئاسایشی ڕۆح) شەوێكی موناجات و عیرفانیان ڕێكخست.

لە كەشێكی ئیمانیدا بەرنامەی شەوی موناجات و عیرفانی خوشكان بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و دواتر بە کۆمەڵێک شیعر و سروود و پەخشان لەلایه‌ن‌ خوشكانەوە ڕازێنرایەوە و سەرجەم بەرنامەكانیش لەلایەن خوشكانەوە بەڕێوه‌چوو، بە نزا و پاڕانەوەش كۆتایی بە شەوی موناجات و عیرفانی هێنرا.

جێی ئاماژە پێكردنە زنجیرەی یەكەمی وانەی (ئاسایشی ڕۆح) ماوەی سێ ساڵە لەلایەن (د.عبدالدائم هەورامانی) یەوە هەفتانە لە لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار پێشڪەش دەكرێت و خوشكان بەشدارییەكی كارایان تیایدا هەبووە، وە پشت بە خوا لە ئایندەیەكی نزیكیشدا زنجیرەی دووەمی ئەم وانەیە دەست پێدەكات.

 

وەڵامێک بنووسە