سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە سەردانی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانیان کرد

نووسه‌ر: كاروان كامیل

296بینین

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشه‌ممە ۲۰۲۰/۱۱/۲٤ مامۆستا لەنجە که‌ریم جێگری بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار، هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە، سەردانی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانیان کرد.

لەو دانیشتنەدا گفتوگۆ لەسەر ڕاگەیاندنی هەڵمەتێک کرا بۆ بەختەوەری خێزانی و گرنگیدان بە ئاسودەیی و ئارامی خێزانەکان و دوورکەوتنەوە لەهەموو ئەو دەستەواژانەی کە سەقامگیری و ئارامی و بەختەوەری خێزان دەکەنە ئامانج.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە کە ئینستتیوتی ژیار ڕایگەیاندووە بۆ بەختەوەری و ئارامی و ئاسودەیی خێزان و کۆمەڵگه‌. هه‌روه‌ها هۆشیاركردنه‌وه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی خێزان له‌كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و كێشه‌كان و پیشاندانی ڕێگای به‌سوود بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.

 

وەڵامێک بنووسە