توێژینەوە

نهێنیەكان تەنها خوا دەیانزانێت

913بینین

 

كەس غەیب نازانێت خوانەبێت و جاری واهەیە شتێكی بۆ كەسێك ئاشكرا دەكات. (عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا (26) إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا (27) (سورة: الجن).

خوای گەورە هەندێ‌ جار هەندێ‌ نهێنی بۆ سەروەرمان ئاشكرا دەكرد بۆ نموونە:

یەكەم: فوزالەی كوڕی عومەیر ئەیویست پێغەمبەر (د.خ) بكوژێت بۆئەمەش لەكاتی تەوافدا لەفەتحی مەككەدا لێی نزیك بووەوە، سەروەرمان فەرمووی: ئەوەتۆی فوزالە؟ وتی: بەڵێ‌ فوزالەم ئەی نێردراوی خوا. فەرمووی: چی لەخەیاڵتایە؟ وتی: هیچ یادی خوا ئەكەم، سەروەر پێكەنی و فەرمووی: استغفرالله، ئنجا دەستی موبارەكی خستەسەر سنگی تا دڵی گۆڕاو ئارام بوو، فوزالە ئەڵێت: سوێند بەخوا كەدەستی لەسەر سنگم لابرد كەس نەبوو بەهێندەی ئەو خۆشەویست بێت لام.

دووەم: كاتێك سەروەرمان (د.خ) بەبیلالی فەرموو بانگ بدات لەكاتی فەتحی مەككەدا، ئەبوو سوفیان و عەتابی كوڕی ئەسیدو حاریسی كوڕی هیشام لەحەوشی كەعبەدا دانیشتبوون، عەتاب وتی: خوا باوكمی خۆشویست مردو ئەمەی نەبیست كەپێی ناخۆش بوو، حاریس وتی: بەخوا بمزانیە هەقی لایە شوێنی دەكەوتم، ئەبوو سوفیان وتی: من هیچ ناڵیم، شتێك بڵێم ئەو بەردە خەبەرم لێئەدا. كەخۆشەویست (د.خ) لەكەعبە هاتە دەرەوە فەرمووی: زانیم چیتان وت، ئەوەی وتبوویان پێی وتنەوە، حاریس و عەتاب وتیان: شایەتی ئەدەین كە پێغەمبەری خوایت، بەخوا كەس ئاگای لەمە نەبوو تابڵێین بۆیان گێڕاویتەوە.. ئەوەش بووە هۆی موسڵمان بوونیان.. هەرشادبن..

وەڵامێک بنووسە