توێژینەوە

فەتحی حودەیبیە لەچاوی ئیمامی ئەبوبەكرەوە

419بینین

 

كاتێك عومەر چووە لای ئەبوبەكر خوا لێیان رازی بێت و وتی: مەگەر ئێمە موسڵمان نین، دەی باشە بۆ تەنازولیان بۆ بكەین؟ ئەبوبەكر كەباشتر وەزعەكەی ئەبینی پێی وت: پابەندبە پێوەی من شایەتی ئەدەم كەپێغەمبەری خوایەو وهەق ئەوەیە كەفەرمانی پێدراوەو ئەویش لەفەرمانی خوا لاناداو خواش دەستبەرداری نابێت.

عومەر هەرقورس بوو بەلایەوەو خۆشەویستیش پێی ئەفەرموو: من پەیامبەری خوام و دەستبەردارم نابێت.

عومەر هەرئەیووتەوە ئاخر باشە چۆن ئەبێ‌؟ ئەبوعوبەیدە پێی وت: عومەر گوێت لێ‌ نیە پێغەمبەر (د.خ) چی دەڵێت؟ پەنا بگرە بەخوا لەشەیتان.

لە گەڕانەوەدا سورەتی فەتحی بۆدابەزی، جوبرائیل سەلامی خوای لێبێت پیرۆزبایی ئەو فەتحەی لێكرد. خۆشەویست فەرمووی: عومەرم بۆ بانگبكەن، كەهات و بۆی خوێند، وتی: بۆ ئەوە فەتحە؟ فەرمووی: بەڵێ‌. ئیتر ئەویش و موسڵمانانیش پیرۆزباییان كرد.

ئەبوبەكر ئاوا باسی ئەو فەتحە دەكات: هیچ فەتحێك لەئیسلامدا گەورەتر نەبووە لەفەتحی حودەیبیە، هەرچەند خەڵكی لەو رۆژەدا حاڵی نەئەبوون لەوەی لەنێوان موحەممەدو پەروەردگاریدا هەبوو، خەڵكی پەلەیان دەكرد، خواش وەك بەندەكانی پەلەی نیە هەتا شتەكان ئەگاتە ئەوەی كەخۆی دەیەوێت.

سوهەیلی كوڕی عەمر كەسەرۆكی شاندی دانووستانی كافران بوو بەعومەر بوایە لەگەردنی بدرایە، خوا هیدایەتی داو لەحەجی ماڵئاواییدا قوربانیەكەی نزیك كردەوە لەرەسولی خواو ئەویش بۆی كرد بەقوربانی، كاتێك سەرتاش قژی پێغەمبەریان تاشی پاش حەجەكە سوهەیلم بینی تاڵە مووەكانی خۆشەویستی ئەنایە سەرچاوی. بیرمە رۆژی سوڵحەكە هەر سوهەیل بوو قایل نەئەبوو (بسم الله الرحمن الرحیم) بنووسرێت، قایل نەئەبوو موحەممەد رەسولی خوایە بنووسرێت، سوپاسی خوام كرد كەهیدایەتی دا بۆ ئیسلام، دروودو سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری رەحمەت كەخوا بەهۆی ئەوەوە هیدایەتی داین و لەتیاچوون رزگاری كردین.

جارێكی تر جەخت ئەكەمەوە كە سیرەتی سەروەرمان بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە لەسەر ئەوەی ئەو زاتە بەفەرمانی خواو بەتەوفیقی خوا گەیشتە ئەوەی كە لەناو ئەو هەموو دوژمنەدا پارێزراو بێت و پەیامەكەی بگاتە خەڵكی و ئێستاش بگاتە هەموو دونیا.. هەرشادبن.

وەڵامێک بنووسە