توێژینەوە

پاككردنەوەی دڵ و دەروون | بەشی دووەم

317بینین

 

ئەم مەسەلەیە ئەوەندە گرنگە كەقورئان دەفەرموێت: رۆژی دوایی نە ماڵ و نە مناڵ سوودیان نییه‌، ئەوەی سوودی هەبێت ئەوەیە كەسێك بەدڵێكی پاك و چاكەوە بگەڕێتەوە لای خوا (يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ (88) إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (89) (الشعراء). سەروەرمان ﷺ دوعای ئەكرد كەخوا دڵ و دەروونی بۆ پاكبكاتەوە پێویستە ئێمەش ئەو دوعایە زۆر بكەین (اللَّهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا، وَزَكِّهَا أَنْتَ خَيْرُ مَن زَكَّاهَا، أَنْتَ وَلِيُّهَا وَمَوْلَاهَا، اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بكَ مِن عِلْمٍ لا يَنْفَعُ، وَمِنْ قَلْبٍ لا يَخْشَعُ، وَمِنْ نَفْسٍ لا تَشْبَعُ، وَمِنْ دَعْوَةٍ لا يُسْتَجَابُ لَهَا..).(رواه مسلم).

لەهەموو سەردەمانێكدا كەسانێك هەبوون لەلوتكەی خواناسی و خواپەرستیدا بوون، ئەولیاو دۆستی خوابوون بەڕاستی، كاتێك ئەتبینین یادی خوات ئەكرد بەبینینیان.

ئەوانە تا دواپلە وەرعیان ئەكرد بۆ نموونە: شێخ محمد سەعید بورهانی زانایەكی بۆ خوا سوڵحاوی شام بوو، محمد هیشامی كوڕی ئەڵێت: كەباوك و دایكم ساردیەك ئەكەوتە نێوانیانەوە باوكم نانی نەدەخوارد لەماڵەوە، ئەمانووت: بۆ نان ناخۆیت؟ ئەیووت: دایكتان ماندووبووە بەو خواردنەوە تا ئامادەی كردووە كێ‌ ئەڵێ‌ رەزامەندە كە من لێی بخۆم.

شێخ عەبدولڕەزاقی حەلەبی كە زانای قیرائات بو، كوڕەكەی ئەڵێت: كاتی خۆی باوكم نەدار بوو دایكم ناوماڵەكەی كردبوو، كەساردی ئەكەوتە نێوانیانەوە باوكم لەسەر جێگاكەی نەدەنووست، ئەیوت: هی دایكتانە و كێ‌ دەڵێ‌ رەزامەندە و پێی خۆشە من لەسەر ئەو جێگایە بخەوم.

كاك ئەحمەدی شێخ لای خۆمان و مامۆستا مەلا عبدالكریم و زۆر لەزانایانی ترمان نموونەی بەرزی خواناسی و وەرعبوون كە زۆرجار باسمان كردوون، لەبابەتی داهاتووشدا باسی كەسایەتیەكی خواناسی شامتان بۆ دەكەم كە دوعای قبوڵ بووە، تكایە لەگەڵمان بن.

وێنەی شێخ محمد سەعید بورهانی و محمد هشامی كوڕی كە هەردووكیان بەڕەحمەتی خواچوون (خوا لێیان خۆش بێت).

 

وەڵامێک بنووسە